روداوەکەی دوینی کەرکوک کە جیهان لە شاشەی تیفیەکانەوە بینی وانەیەکی گەورەی تیدایە کە بەرپرسانی کوردستان ڕەنگە تینەگەیشتبن لە گرنگی ئەو وانەیە،کاتێک دوژمن هیرشی هێنایە ناو کەرکوکی خۆشەویست بینیمان ئەوەی چەکی هەیە لە ماڵەوە خۆی بەست و لە مەیدانەکاندا ئامادە بوون، ئەم حاڵەتە چیمان پێ ئەڵیت!
ئەمە پێمان دەڵێت کە هەموو تاکێکی کورد یان بڵێن زۆربەی کورد پێشمەرگەیەکی ئامادەو خۆ بەخش و خۆنەویستە لەهەر کاتیکدا نیشتمانەکەیان پێویستی پێیان بێت حازرو ئامادەن بەماڵ و بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگری بکەن،هەر وەکو دوێنی بینیمان بەلام ئەوەی دوێنی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاین کە ئەو قەرەباڵەغییەی کە لە پێش هۆتێل و ئەو شوێنانەی کە چەکدارانی چەپڵی داعش خۆیان تییدا حەشار دابوو بە ئاسانی خەڵکییان کردبوو بە ئامانج و ئەپێتران بۆیە لە ئەنجامدا شەهیدێکی زۆر و بریینارێکی زۆر بێهودە لە مەیدانەکاندا شەهید بوون بۆیە دەبێت بەرپرسان سوود لە وانەکەی دوێنی وەرگرن بۆ ئەوەی جاریکی تر بەم شیوەیە دووبارە نەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی ڕابردوو و ئیستا و داهاتوو پێمان دەڵییت لە هەمو ئان و ساتێکدا کورد دوژمنی ئامادەی هەیە، بۆیە دەبێت لە پاڵ هێزی پلەبەر ئەوەی ڕابردوو و ئیستا و داهاتوو پێمان دەڵییت لە هەمو ئان و ساتێکدا کورد دوژمنی ئامادەی هەیە، بۆیە دەبێت لە پاڵ هێزی پلەبەر ئەوەی ڕابردوو و ئیستا و داهاتوو پێمان دەڵییت لە هەمو ئان و ساتێکدا کورد دوژمنی ئامادەی هەیە، بۆیە دەبێت لە پاڵ هێزی پێشمەرگەی قارەمان هێزێکی پشتگیری ساز بدرێت لەو خۆبەخشانەی لە هەموو ماڵیکی کوردستاندا بە دیدەکرێت، ئەم هێزە پێویستی بە پارە و چەک نیە جا لەبەر ئەوە بەرپرسەکان نەترسن لە پارەکانیان کەم نابێتەوە بۆ نمونە لە کورکوکدا دەکرێت دوو لێوای هێزی پاڵپشتی لەو خەڵکە خۆبەخشە ساز و ئامادە بکرێتئەگەر ئەم هێزە بونی هەبوایە دوێنی ئەو هەموو شەهید و بریندارانەمان نەدەبوو، بەرپرسانی ئەو هێزی پشتگیرییە ئەو خۆبەخشانە دابەش بکەن بەسەر شوێنە هەستیارەکانی کەرکودا هێزی ئەمنیش بە ئاسانی ڕوو بە ڕووی چەتەکانی داعش دەبوونەوە، ئەمەی کە باسی دەکەین تایبەت نیە بە تەنها بەکەرکوک بەڵکو بۆ هەموو کوردستانە لە کاتێکدا لە شوێنیکی وەکو کوردستان ڕووداویکی وەکو ئەوەی دوێنی دروست دەبێت نەک هەر هیزی پشتگیری ئەو شارە ئەگەر پێویست بکات هێزی پشتگیری شارانی تریش دوای کەمتر لە چەند کات ژمێرێك ئامادە دەبن بەم شیوەیە دڵنیا دەبین لە سەلامەتی خاکی خۆشەویستی ووڵاتەکەمان و هەموو تاکیکی کورد دەبێت بە چاو دەم و گوێێ و هێزی بازوو بۆ پاریزگاریکردنی خاکی کوردستان.
ئەوا ئێمە تۆپەکەمان خستە کێلگەی بەرپرسانی کوردستان جا بزانین ئەوان گوی لە ئیمە دەگرن بۆ ئەوەی ئەم پێشنییارەمان ببێتە واقع، بۆ ئاگاداری ئەم بیرۆکە وانەزانن لە داهێنانی کچێکی کوردە بەڵکو ئێمە سوودمان لە ئیسرائیلییەکان وەرگرتوە کە چۆن دوو ملیۆن جولەکە توانییان بەرامبەر بە ٣٠٠ ملیۆن عەرەب بوەستن و لە هەمان کاتدا سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن تۆمار بکەن و نا بەڵکو بەهێزترین دەوڵەت لە ناوجەرگەی جیهانی عەرەباندا دروست بکەن. لە ئیسرائیلدا هەموو تاکێک لە ژن و لە پیاو ئەندامی کاریگەری سوپای ئیسرائیلن بەڵام لە کاتی ئاساییدا هەر کەسێک لەسەر کاری خۆیەتی مامۆستا لە قوتابخانە ،کریکار لە مەیدانی کار ، جوتیار لە کێڵگەو باخی خۆیدا ، خوێنکار لەگەل وانەو دەرسی خۆیدایە ….هتد بەڵام کاتێک کە زەنگی جەنگ لێدەدرێت هەموو تێکرا پەیوەندی دەکەن بە یەکە سەربازەکانی خۆیانەوە.ئێمە دوێنی بینیمان ئەو گیانی خۆ فیداکاریە لە کوردا هەیە بەڵام ئەمەیان چۆن ساز و ئامادە دەکرێت وەڵامەکە لای بەرپرسانی کوردستانە،ئەو بەرپرسانەی خەمی خاک و ووڵاتیان هەیە نەک ئەوانەی پارەی دزراو کەڵەکە دەکەن لەسەر پارەی دزراو نوقتە وەسەلام