بورھان شێخ ڕەئوف
ئەردۆگان لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆەوە بووە سەرۆک کۆماری تورکیا کە پێشتر سەرۆک کۆمار لە لایەن پەرلەمانەو ھەڵدەبژێرا لەو وڵاتەدا وەکو یەکەم ھەنگاو لە ڕێگای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لەو وڵاتەدا بوو .
ئەگەرچی ئەم یەکەم سەرۆک نیە لە تورکیادا مەیل و ئارەزووی ئەوە بکات کە سیستەمی حوکمڕانی ئەو وڵاتەبگۆڕێت وەکو سەرچاوەکان باسی دەکەن کە ھەریەک لە تۆرگۆت ئۆزال و سلیمان دیمریل یش نیازو مەیلی ئەوەیان ھەبووە بەڵام کەسیان نەیانتووانی وەکو ئەردۆگان ئەم ھێزوو توانا و زەمینەی بۆ بسازێنن کە ئێستا پارتی دادو گەشە پێدان لە تورکیا لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە بە تەنیا حوکمڕانی تورکیاییە و بە کەڵک وەرگرتن لە ھەندێک پێشووەچوونی ئابووری لە سەرەتاوە وا ئێستا لە پەرلەمانی تورکیادا پرۆژە یاساییان بۆ پێشکەشکردووەو سەرقاڵی گۆڕینی سیستمی حوکمڕانین بە پشتیوانی پارتی نەژادپەرستی بزوتنەوە ی نەتەوەیی کە دەوڵەت باھچەلی سەرۆکایەتی دەکات .
سەرەڕای ناڕازیبوونی پارتە ئۆپۆزەسیۆنەکانی وەکو پارتی کۆماری و ھەدەپ وا ئەوان سەرگەرمی گۆڕانکاییەکانن و بە تەمان لە مانگی نیسلنی داھاتوو ٢٠١٧ ڕاپرسی گشتی لە سەربکەن و ئەگەر دەنگی پێویستی ھێنا دەستووری تورکیا بگۆڕن و ئەوکات ئەردۆگان دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٢٩ سەرۆکی وڵات بێت .
پاساوەکانی ئەردۆگان و ئاک پارتی بۆ گۆڕینی سیستم
یەکێک لەو فاکتەرانەی کە ئەردۆگان و لایەنگرانی پێداگیری لەسەردەکەن بۆ گۆڕینی سیستم ئەو پێشووەچوونە ئابووری سەقامگیرییە ئابوورییە بووە کە لە سەرەتاوە ئاکەپەبەدەستی ھێنابوو بە کەمکردنەوەی گەندەڵی و نەمانی قەرز لە سەر تورکیا کە بۆ درێژەدان بەم دۆخە سەرۆکێکی بەھێزی دەوێت بە دەسەڵاتی ڕەھاوە کە بتوانێت خۆشگوزارەنی بۆ ھاووڵاتی تورک دابین بکات وەکو خۆیان دەڵێن تورک !! وەکو نەتەوەی تر لەو وڵاتەدانەبێت بەمەش ھەموو کۆسپ و تەگەرەکان وەلادەنرێن لە ڕۆتیناتی کارگێڕی و بیرۆکراتی کە لە سیستمە پەرلەمانیدا ھەن بەڕای ئەوان .
نیگەرانیەکان لەم ھەنگاوە
لە بەرامبەردا ھێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان ترس و نیگەرانی خۆیان نەشاردۆتەوە لەم ھەنگاوەی ئاکەپەو ئەردۆگان بە تایبەتی پارتی کۆماری و ھەدەپە کە ئێستا زۆرێک لە سەرکردەو کادرو ئەندامانی فرکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی تورکیا و ھەڵسووڕاوەکانی بە بیانووی جیاجیا لە کونجی زیندان خزێنراون بە توندی دژ بەم پرۆسەیەن لەبەرئەوەی ترسی ئەوەیان ھەیە کۆکردنەوەی ھەموو دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردن لە دەستی کەسێک و پارتێکدا ڕژیّمیّکی شمولی دکتاتۆری تر بھێنێتە ئاراوە کە ئێستا سەرەتاکانی لە ڕەفتاروکردارەکانی ئەردۆگاندا وەدەر کەوتووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا تورکیا کراوەتە زیندانێکی گەورە بۆ ھەمو ھێزە ئۆپۆزەسیۆن و ئازدیخوازەکانی ئەو وڵاتەوە بە بیانووی جیاجیا چ کورد بە تاواوانی تیرۆر و جەماعەتی خزمەتی گویلەن بە تاوانی کودەتا .
بەڵێ ئەردۆگان لەم ڕێگەوە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ لە سەرۆکایەتی تورکیا بمێنێتەوە ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕاپرسی لە سەر دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو کە ھەر خولێک پێنج ساڵە کە بەو شێوە دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٢٩ لە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە کە ئەمەش ئەو تێڕوانینە پشتڕاستدەکاتەوە کە حزبە ئیسلامیەکان دیموکراسی و سندوقەکانی ھەڵبژاردن بەکاردەھێنن تاوەکو دەگەنە دەسەڵات و دواتر پشتگوێ ی دەخەن .
سەرەڕای ئەوانەش ڕشنووسی دەستوورە تازەکە مادەی ١٠١ ی دەستوور ھەڵدەوەشێنێتەوە کە ڕێگا نادات سەرۆک کۆمار سەرۆکی پارتی سیاسی بێت بەمەش ئەردۆگان جارێکی تر سەرۆکایەتی ئەکەپە وەردەگرێتەوە .
ھەروەھا ئەم دەستوورە نوێییە دەسەڵاتی ئەوەدەدات بە سەرۆک کە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی و بڕیاری شەڕو ئاشتی و دامەزراندنی وەزیرو سەرۆکی زانکۆکان و ھەروەھا دیلرییکردنی نیوەی ئەندامانی ھەردوو دادگای دەستووری باڵاو دادگای کارگێڕی باڵاو ئەنجوومەنی باڵای داد جگە لە داواکارە گشتیەکان و کە نیوەکەی تری لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت کەو ئەوانیش ئاکەپە کە زۆرینەن تێیدا دیاری دەکەن .
میکانیزمی جێبەجێ کردن
گۆڕینی سیستم پێویستی بە ٣٦٧ دەنگ ھەیە لەکۆی ٥٥٠ دەنگی پەرلەمانی تورکیا کە ئەمەش بە تەنیا لەم خوولەدا بۆ ئاکەپە ناکرێت کە خاوەنی ٣١٧ کورسیە بە تەنھا بەڵکو پەنای بۆ پارتی نەژادپەرستی مەھەپە بردووە کە خاوەنی ٣٩ کورسی پەرلەمانن بەم شێوە دەتوانن ئەو کۆسپە تێپەڕێنن و پرۆژەکەیان بخەنە ڕاپرسیەو ە ئەگەر دەنگی لە سەدا پەنجای دەنگدەران بھێنێت دەبێتە دەستووری وڵات .
لەم کاتەشدا ھێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان ھیچ ڕێگرییەکیان بۆناکرێت لە پەرلەماندا ئەگەر تواناکانیان بخەنە گەڕ کە گەل دەنگی پێ نەدات کە ئەوەش لەوەیە کارێکی ئاسان نەبێت بۆیان لە کاتێکدا سەرکردەکانی ھەدەپە کە ھێزێکی چالاک وکاران لە زینداندان .