بورھان شێخ ڕەئوف
ئەگەرچی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ ەوە سیستمی کۆماری حوکمڕانی دەکات کە بە ڕژێمێکی دیموکراسی و سیکیۆلار خۆی دەناساند بەڵام لە ڕاستیدا دیموکراسیەتەکەی ھەر بۆ نەتەوەی تورکەو نکوڵی کردن بووە لە پێکھاتەکانی تری ئەو وڵاتە بە تایبەتی کورد چونکە دروشمەکانی یەک ئاڵا و یەک نەتەوە بە ڕوون و ئاشکرا پیادەکراون .
لە ئێستادا کەتورکیا لە بەردەم وەرچەرخان و دەرگای سەردەمێکی نوێ دا یە دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە قایل بوو بەوەی دەستکاری دەستووری وڵات بکات لە ٢١ ینایری ٢٠١٦ بە زۆرینەی ٣٣٩ دەنگ ١٤٢ دەنگی ناڕازیلەکاتێکدا پەرلەمانی ئەو وڵاتەپێکھاتووە لە ٥٥٠ کورسیو شایانی وتنە بە پشتیوانینوێنەرەکانی MHP کە بزوتنەوە یەکی نەتەوەپەرستە دەنگیان لە سەر گۆڕینی ١٨ بەندی دەستووری ئەو وڵاتە دا کە سیستمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی .
پارتی گەلی کۆماری کەمالیش بە نەخێر دەنگی دا دژ بە گۆڕین و دەستکاری دەستووری وڵات ھەروەھا پارتی دیموکراتی گەلانیش ھەدەپە ئەوانیش دژ بە پرۆژەکە بوون و بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانیان کردبوو بە ھۆی زیندانی کردنی زۆرێک لە سەرکردەکانیانەوە .
دواتریش پڕۆژەکە لە لایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە ڕەزامەندی لەسەر کراو ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ ئەوەی ڕاپرسی لە سەر بکرێت لە ١٦ نیسانی ئەمساڵدا ٢٠١٧ ببێت بە دەستووری تازەی وڵات و بەم شێوەیە کۆمار دووەم لە تورکیا دەستپێبکات ئەگەر دەنگی پێویست بھێنێت لە ڕیفراندۆمەکەدا .
پاساوەکانی ئەردۆگان و ئاک پارتی بۆ گۆڕینی سیستم
یەکێک لەو فاکتەرانەی کە ئەردۆگان و لایەنگرانی پێداگیری لەسەردەکەن بۆ گۆڕینی سیستم ئەو پێشووەچوونە ئابووری سەقامگیرییە ئابوورییە بووە کە لە سەرەتاوە ئاکەپەبەدەستی ھێنابوو بە کەمکردنەوەی گەندەڵی و نەمانی قەرز لە سەر تورکیا کە بۆ درێژەدان بەم دۆخە سەرۆکێکی بەھێزی دەوێت بە دەسەڵاتی ڕەھاوە کە بتوانێت خۆشگوزارەنی بۆ ھاووڵاتی تورک دابین بکات وەکو خۆیان دەڵێن تورک !! وەکو نەتەوەی تر لەو وڵاتەدانەبێت بەمەش ھەموو کۆسپ و تەگەرەکان وەلادەنرێن لە ڕۆتیناتی کارگێڕی و بیرۆکراتی کە لە سیستمە پەرلەمانیدا ھەن بەڕای ئەوان .
نیگەرانیەکان لەم ھەنگاوە
لە بەرامبەردا ھێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان ترس و نیگەرانی خۆیان نەشاردۆتەوە لەم ھەنگاوەی ئاکەپەو ئەردۆگان بە تایبەتی پارتی کۆماری و ھەدەپە کە ئێستا زۆرێک لە سەرکردەو کادرو ئەندامانی فرکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی تورکیا و ھەڵسووڕاوەکانی بە بیانووی جیاجیا لە کونجی زیندان خزێنراون بە توندی دژ بەم پرۆسەیەن لەبەرئەوەی ترسی ئەوەیان ھەیە کۆکردنەوەی ھەموو دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردن لە دەستی کەسێک و پارتێکدا ڕژیّمیّکی شمولی دکتاتۆری تر بھێنێتە ئاراوە کە ئێستا سەرەتاکانی لە ڕەفتاروکردارەکانی ئەردۆگاندا وەدەر کەوتووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا تورکیا کراوەتە زیندانێکی گەورە بۆ ھەمو ھێزە ئۆپۆزەسیۆن و ئازدیخوازەکانی ئەو وڵاتەوە بە بیانووی جیاجیا چ کورد بە تاواوانی تیرۆر و جەماعەتی خزمەتی گویلەن بە تاوانی کودەتا .
بەڵێ ئەردۆگان لەم ڕێگەوە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ لە سەرۆکایەتی تورکیا بمێنێتەوە ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕاپرسی لە سەر دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٩ دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو کە ھەر خولێک پێنج ساڵە کە بەو شێوە دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٢٩ لە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە کە ئەمەش ئەو تێڕوانینە پشتڕاستدەکاتەوە کە حزبە ئیسلامیەکان دیموکراسی و سندوقەکانی ھەڵبژاردن بەکاردەھێنن تاوەکو دەگەنە دەسەڵات و دواتر پشتگوێ ی دەخەن .
سەرەڕای ئەوانەش ڕشنووسی دەستوورە تازەکە مادەی ١٠١ ی دەستوور ھەڵدەوەشێنێتەوە کە ڕێگا نادات سەرۆک کۆمار سەرۆکی پارتی سیاسی بێت بەمەش ئەردۆگان جارێکی تر سەرۆکایەتی ئەکەپە وەردەگرێتەوە .
ھەروەھا ئەم دەستوورە نوێییە دەسەڵاتی ئەوەدەدات بە سەرۆک کە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی و بڕیاری شەڕو ئاشتی و دامەزراندنی وەزیرو سەرۆکی زانکۆکان و ھەروەھا دیلرییکردنی نیوەی ئەندامانی ھەردوو دادگای دەستووری باڵاو دادگای کارگێڕی باڵاو ئەنجوومەنی باڵای داد جگە لە داواکارە گشتیەکان و کە نیوەکەی تری لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت کەو ئەوانیش ئاکەپە کە زۆرینەن تێیدا دیاری دەکەن .
میکانیزمی جێبەجێ کردن
گۆڕینی سیستم پێویستی بە ٣٦٧ دەنگ ھەیە لەکۆی ٥٥٠ دەنگی پەرلەمانی تورکیا کە ئەمەش بە تەنیا لەم خوولەدا بۆ ئاکەپە ناکرێت کە خاوەنی ٣١٧ کورسیە بە تەنھا بەڵکو پەنای بۆ پارتی نەژادپەرستی مەھەپە بردووە کە خاوەنی ٣٩ کورسی پەرلەمانن بەم شێوە دەتوانن ئەو کۆسپە تێپەڕێنن و پرۆژەکەیان بخەنە ڕاپرسیەو ە ئەگەر دەنگی لە سەدا پەنجای دەنگدەران بھێنێت دەبێتە دەستووری وڵات .
لەم کاتەشدا ھێزە ئۆپۆزەسیۆنەکان ھیچ ڕێگرییەکیان بۆناکرێت لە پەرلەماندا ئەگەر تواناکانیان بخەنە گەڕ کە گەل دەنگی پێ نەدات کە ئەوەش لەوەیە کارێکی ئاسان نەبێت بۆیان لە کاتێکدا سەرکردەکانی ھەدەپە کە ھێزێکی چالاک وکاران لە زینداندان .