له‌دوێنێ شه‌وه‌وه به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاورێدا له خه‌تین ، تا بزانین ئه‌و كه‌سه‌ى له‌سه‌ر بردنى شیروحهفازه حوكمدراوه ، سابیقهى دزى هه‌یه یان نه ، خراپه‌كاره یان خراپى بارودۆخ پاڵى پێوه ناوه دزى بكات …
چه‌ندین هاورێى خه‌ڵكى كفرى ، نه‌ك خۆیان به‌ڵكو به‌دواداچونیان كرد، دواتریش دڵم ئۆقره‌ى نه‌گرت قسه‌م له‌گه‌ڵ مودیرى ئاسایشى كفرى و جێگرهكهشیدا كرد، له‌هه‌موو ئه‌و به‌دواداچونانه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى ، كابراى حوكمدراو ئه‌مه‌ى خواره‌وه پێناسهكهیهتى…
*پیاوێكى دهستكورتى ، دهستنهرۆیى خێزاندارى به‌دبه‌خت .
* ئیعترافى له‌سه‌ر 13 حاڵه‌تى دزى كردووه ، هه‌رهه‌مووى دزى بچوك له‌چوارچێوه‌ى شیر و دایبى و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان ، ته‌نانه‌ت كاك هێمن عه‌دنان به‌ته‌له‌فۆن بهمن ى وت”له‌گه‌ڵ یه‌كێك لهدوكاندارهكاندا قسه‌ى كردووه، وتویهتى دووملیۆن دینار له‌سه‌ر مێزى دوكانه‌كه‌ى بووه نه‌یبردووه، شیر‌و حهفازهى بردووه.”
*هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى به‌رپرسى ئه‌منى ناو كفرى ، به منیان وت”گه‌ر له‌رووى ده‌رونیه‌وه لێى بكۆڵرێته‌وه ، ته‌واو ده‌رناچێت” ته‌نانه‌ت وتیان “هه‌وڵبدرێت ببرێته لاى ده‌روونى.
* وه‌كو هێمن عه‌دنان لهماڵیانهوه وتى”له‌سه‌ر ئه‌و شیر‌و حهفازانه 11 مانگه لهسجندایه و منداڵه‌كانى نه‌دیووه.”
*ئه‌م كابرا مۆزهفى شاره‌وانیه و مانگى سێسه‌د هه‌زار دینار موچه‌كه‌ى بووه، له‌كاتێكدا دایكى و منداڵه‌كانى مانگانه 100 هه‌زار دیناریان بۆ دكتۆر ویستووه ، ئینجا كابرایه‌كى بێ كه‌س و بێ كار بووه.
*له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه ، پێویسته ئه‌م كابرا دووباره ئیحاله‌ى ئیفاده وه‌ربگرتن بكرێته‌وه …..
ئینجا ئه‌م نیوه‌رۆ كه‌ناڵى روداو دكتۆر عه‌بدولره‌حمان زێبارى یاساناسى داوه‌تكردبوو ، ناوبراو ته‌ئكیدى كرده‌وه كه‌ده‌بوایه دادگا ره‌چاوى زروفى تۆمه‌تباره‌كه‌ى بكردایه و نه‌رمى به‌رانبه‌ر بنواندایه ، هه‌تا وتیشى”ده‌بوایه گه‌ر نه‌بونى خۆراكى مندال پالى پێوه نابیت بۆ دزیه‌كه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مناله‌كانى دروست ببوایه ، ده‌بوو دادگا ئازادى بكردایه.”
ئاخر قسه‌شى ئه‌وه‌بوو “ده‌رفه‌ت ماوه و دادگاى ته‌میز ده‌توانێت حوكمه‌كه‌ى ته‌واو سوك بكات یان ئازادى بكات.”
بۆیه لێره‌وه به‌هه‌مو رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و هاولاتيان ده‌ڵێین له‌رێگه‌ى به‌یاننامه و یاداشت و چالاكیه‌وه ، ئیدانه‌ى حوكمدانى ئه‌و كابرا دهستنهرۆیه ده‌كه‌ین و داواى پێداچونه‌وه بهحوكمهیدا ده‌كه‌ین.
هه‌ر هاورێیه‌كى به‌رێز هاوكار ده‌بێت با هه‌ماهه‌نگى هه‌بيت و به‌هه‌مومانه‌وه به‌رگرى لى بكه‌ين …له‌گه‌ڵ رێزدا
Dlshad Anwar