مه‌گه‌م مێژوو بتانی وێنای ئه‌و کهڵهپیاوهبکێشی ده‌نا هیچ گۆته‌و پێنوسێک ئادگاری ته‌واو ناکات… پیاوێک له‌سێبه‌ر و زۆرپێکراوی هه‌رگیزنه‌زان، هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کی دبلۆماسی له‌کام پله‌و پایه‌با هه‌رڕێبه‌ر و ڕاوێژه‌ربوو، مامۆستای په‌یوه‌ندی و هه‌واڵگری، پێشمه‌رگه‌کی لێوه‌شاوه‌ی بێ سڵهمینهوهبوێر و سزاده‌ری هه‌ردژه‌کوردێک ئه‌گه‌ر نازانم کوڕی کێش بی! فه‌رمانده‌یه‌ک له‌به‌رێوه‌بردن و ئامانج ئانگێو.
مرۆڤناسی..
سه‌رناس و چاوناس، ده‌یتوانی زۆر به‌ئاسانی بتخوێنێته‌وه، کلیلی ده‌روازه‌کانی له‌ڕوانینێکدا ده‌گرته‌وه. چاوه‌ڕه‌شه‌کانی زۆر قول و تیژبین، پرچهلوول و به‌گروازه‌که‌ی چه‌ندان ده‌وری سه‌رده‌می دی بوو، زۆرکه‌م تێده‌که‌وت ههمیشهبهئاگابوو. ڕاکێشه‌ر به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌دیتنێکیدا وات ده‌زانی ده‌یان ساڵهدهیناسی چونکهخاکی و سادهلهبلیمهتیدا.
قسه‌زان..
گفتولفتی شیرین تهوهرێکهلهکاڕکاڕهی که‌سایه‌تی کاک ئازاد ده‌یان و سه‌دان ڕێچکه‌ی لێکۆڵینهوهههڵدهگرێ، که‌سه‌کی قسه‌زان و بڕواپێهێنه‌ر زۆربه‌ئاسانی تێیده‌گه‌یاندی. پشی درێژی گفتوگۆ له‌مه‌نگاویدا ده‌یخولاندیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئازارت بدا به‌خۆبه‌زلزانی یان پشتگوێخستن و شه‌رگه‌ی ده‌روونی. وه‌ک هه‌ڵۆیه‌ک له‌چنگی به‌ڵام بێ ئازار و خۆشهویستیهوهگهمهی ده‌کردی نه‌یده‌ڕه‌نجاندی. هه‌موو که‌سێکی پێویست بوو، هیچ که‌سی وه‌لانه‌ده‌نا، ده‌توانی برێی جۆکه‌ری هه‌موو پێڕێکی توانامه‌ندی بوو، له‌ڕسته‌یه‌کدا دۆست خۆشیان ده‌ویست دوژمنیش لێی تۆقی بوون.
چاخانه‌ی حه‌مه‌گه‌محان..
چایخانه‌که‌ی بابی پێگه‌یه‌نه‌ری سه‌ره‌کی که‌سایه‌تی و تیکه‌ڵ بوونی به‌رده‌وامی به‌خه‌ڵکی بوو لهلاویهوهببووهئهلبومی براده‌رایه‌تی و زۆرینه‌ی ده‌ناسی. ئه‌و چاخانهمهکۆی ده‌یه‌ها شاعیر و سیاسی و ناوداری شاری کۆیه‌بوو که‌س نیهلهوێوهتهلهفزیۆنی لهسهرهتاکانهوهتهماشا نه‌کردبی، شهوانهبهدیار ئوم که‌لسومی عه‌ره‌بی ئێشکی نه‌گرتبی، زرینگه‌ی چای خه‌ست و شرقه‌ی دۆمینه‌ی گێ لێ نه‌بووبی، له‌گه‌ڵ ئاوی به‌فراو یا ماستاوی خه‌ست به‌جامی فافۆن فڕنه‌کردبی لێوه‌کانی پێ نه‌ته‌زی بی!
بیتوێن..
له‌ژێر پێی ده‌له‌رزی، کێ هه‌بوو له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان سه‌رتیپی ده‌شتی بیتوێن بکا له‌گه‌ڵ جڕ و جانه‌وه‌ری خێڵه‌کیه‌تی ئاغا و مسکێنی ئه‌وێ هه‌ڵبکا؟ به‌قه‌رد نه‌ترسێ و سه‌رچیخ هه‌موو چڕنۆکداره‌کان بریندار بکا! هه‌موویان که‌وی له‌قه‌فه‌زی خۆیدا له‌باڕیه‌تی بخات. تیپی 99 ی بیتوێن به‌فه‌رمانده‌یی خۆی جێگه‌و پێگه‌ی مێژوویی خۆی وه‌رگرت له‌مێژووی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌توانین بڵێن: سیاسیترین سه‌رتیپ بووه. له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌یان و سه‌دان کادیر و پێشمهرگهپێگهیین. ئه‌وێ ڕۆژێ له‌به‌رچاومان مامۆستایه‌کی پێشمه‌رگه‌یی، وره‌یه‌کی جه‌ربه‌زه‌و خۆڕاگری، پێشه‌نگێکی دانوستانکاری کارامه‌ی هه‌ل نه‌ته‌رفێن بوو.
سه‌رکردایه‌تی..
پێکهاته‌ی خودی کاک ئازاد فه‌رمانده‌یی بوو هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ش تیشکه‌کانی بڵاوبوو، ئه‌وانی سه‌ره‌وه‌باشتر هه‌ستیان پێده‌کرد، ڕێگری لێده‌کرا ده‌نا له‌زۆرانێک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌وێ ڕۆژێ لێزان و به‌تواناتر بوو ده‌کرا ئه‌وانێک شاگردی بن و لێی فێرببن. نرخی پێشمه‌رگه‌ی له‌لابوو ده‌کرێ برێین: باب و برای هه‌ره‌زۆری بوو. ههمیشهلهئاپۆرای پێشمه‌رگه‌دا بزرده‌بوو نه‌ت دهناسیهوهکهفهرماندهیه.
ڕێکخستنی ناوشار..
کاتی نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاکان کاک ئازاد کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن بوو له‌دواناوه‌ندی کۆیه‌ی کوڕان. ئامێری تایپی چاپکردنه‌که‌ی به‌کارده‌هینا لۆ نوسینی بڵاوکراوه‌کانی شۆڕشی نوێ ئه‌وجا بهڕۆنیۆیهکهچهندین نموونه‌ی لێدهگرتهوهلهبنهگونیهکی ده‌یبرد و دابه‌شی ده‌کرت به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ڕێکخستن ته‌نانه‌ت لۆشاره‌کانی هه‌ولێر و ڕانیه‌و سلێمانیش ده‌ناردرا چونکهتایپی چاپ که‌م و ده‌گمه‌ن بوو ڕژێمی ئه‌وسا چاودێری له‌سه‌ر دانابوو. زۆر نه‌ترس و به‌هیمه‌ت و بوێربوو له‌و ڕۆژانی ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا ئه‌و ههمیشهچرای شۆڕشی نوێی ده‌دیت و هه‌ڵکاری چراکان بوو.
جه‌مه‌دانی له‌مل..
جه‌مه‌دانی له‌مل بوو یان دهیکردهدهمامک. که‌س نه‌یده‌زانی شه‌وێ له‌کوێ و کام ژوور ده‌خه‌وێ! هیچ لاملیه‌کی نائاگایی نه‌ده‌کرد، لۆ هه‌موو گچکه‌ئه‌گه‌رێک ئاماده‌باش و چاوه‌ڕوانکار، زیت و زرینگ. له‌هه‌موو پێچ و که‌لێک ڕه‌وان ئاواده‌بوو. هیچ شوناسێ جێ پێی پێ هه‌ڵنه‌ده‌گیرا، مانگی شه‌و و ڕۆژی ئاسمان بوو.
دڵشاد تاقانه