هاورێ حه‌مه‌سعید حاجی محه‌مه‌د ناسراو به{حه‌مه‌سه‌عید قه‌ره‌داغی} له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ له‌ساڵی 1953 چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناو له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا باوكی كۆچی دووایی ئه‌كات و له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی هاورێ حه‌مه‌ره‌شید قه‌ره‌داغی ده‌ستیان كردووهبهكارو كاسبی بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌یان كهداێكێك و چوار خوشك و دوو برا بوون.
هاورێ حهمهسهعێد له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و خراپی بارودۆخ نه‌یتوانی لهقوتابخانهدرێژهبهخوێندن بدات، ته‌نها شه‌شی سه‌ره‌تایی ته‌واو ئه‌كات و، وه‌ك گه‌نجێكی ئیشكه‌ر رووی كردهكاركردن.
له‌ساڵی 1971 بوو بهسهربازو له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا به‌باشی فێری زمانی عه‌ره‌بی بوو، له‌پاش سێ سال خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واو كرد‌و، له‌شاری به‌غدا مایه‌وه‌و، ده‌ستی كردهووهبهكرێكاری و، له‌به‌ر ده‌ستپاكی و راستكۆیی ودڵسۆزییهوهخاوهن كارگهكهكردوویهتی بهسهرپهرشتیارو به‌رپرسی كارگه‌كه‌ی و، له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و ده‌ربه‌ندیخان كاریكردووه‌و، ئه‌و كه‌سانه‌ش شاهیدی ده‌ستپاكی بۆ ئه‌ده‌ن.
له‌ساڵی 1970 دا‌و له‌سه‌ره‌تای لاوێهتییهوه هاورێ حه‌مه‌سه‌عید په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی حزبی شیوعی له‌رێكخراوی قه‌ره‌داغ كرد‌و، له‌پاش شاڵاوهدرندانهكهی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ساڵی 1978و، لێدانی حزبی شیوعی و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مه‌ره‌شید قه‌ره‌داغی برای یه‌كێك بوو لهفهرماندو پێشمهرگهسهرهتاییهكانی حزب، سیخوره‌كانی به‌عس ههمیشهبهدوای حهمهسهعیدوهبوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن و، بۆیهناچار كرا شاری به‌غدا به‌جێبێڵێت و، گهرایهوهبۆ شاری سلێمانی و،پاشان ئهچێتهوهبۆ قه‌ره‌داغ و، چه‌كێك به‌پاره‌ی خۆی ئه‌كرێت و، په‌یوه‌ندی به‌مه‌فره‌زه‌كانی حزبهوهئهكات و، له‌و رۆژهسهخت و دژوارانه‌دا له‌گه‌ڵ هاورێیان و مه‌فره‌زه‌كانی حزب به‌شداری چه‌ندین چالاكی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌پایزی ساڵی 1979 مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاورێیان له‌سه‌ربازگه‌ی قهرهداغیانداو، هاورێ حه‌مه‌سه‌عید له‌رووی ئازایه‌تییه‌وه رۆڵێكی باشی نواند‌و به‌شدارییه‌كی جوامێرانه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بوو هاورێ به‌وردی شاره‌زای ناوچه‌كه‌بوو، پلاندانه‌ری لێدانی ئه‌و سهربازگهیهو باره‌گای مونه‌زه‌مه‌ی به‌عس بوو له‌قه‌ره‌داغ و، له‌زوربه‌ی چالاكییه‌كانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان به‌شدار بووه‌و، هاورێیه‌كی لێهاتوو بوێر‌و هێمن بووه‌و، باوه‌ری ته‌وای به‌حزب و سیاسه‌ته‌كانی هه‌بووه‌و، له‌ساڵی 1980 وهحكومهتی عێراق به‌رده‌وام تۆپبارانی باره‌گاكانی حزبیان له‌گونده‌كانی هێرتاو زی له‌سه‌ر سنووری عێراق – ئێران ئه‌كردو، جارێكیان هاوه‌نێك به‌ر پاره‌گاكانی حزب كه‌وت هاورێیان حهمهسهعیدو شه‌هید مه‌جید دۆكانی برێندار ئه‌بن.
سه‌ره‌تا له‌كاتی بریندارییه‌كه‌ی پزیشكه‌كانی حزب دكتور دڵشادو نه‌جمه‌دین هه‌ورامی زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ هاورێ حهمهسهعیددا بۆ چاره‌سه‌ری برێنهكهی و، هاوری نه‌جمه‌دین چوو له‌ناوچه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵات (جه‌راحی) كوردهواری هێناو، ئه‌ویش قاچی ئه‌گرێته‌وه‌و، ماوه‌ی سێ مانگ له‌بن ئه‌شكه‌وتێك له‌چیاكانی نهوسوودو هه‌ورامان ئه‌مێنێته‌وه‌و، هاورێیانی پێشمهرگهیارمهتی ئه‌ده‌ن، پاشان حزب بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌ینێرێت بۆ ئێران و دواتر بۆ سوریا‌و له‌وێشه‌وه‌بۆ یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و، له‌پاش تیمارو چارهسهریلهساڵی 1982 گهرایهوهبۆ كوردستان و، ههرچهندهكهمی باشبوو بوو زۆرجار هه‌ستی به‌ئازار ئه‌كردو، له‌باره‌گاكانی حزب له‌شاخی سورێن و كه‌ره‌جاڵ مایه‌وه‌و، له‌دواییدا له‌به‌تالیۆنی 15 ی قه‌ره‌داغ جێگیر بوو.
هاورێ حه‌مه‌سه‌عید په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دانیشتوانی گونده‌كان هه‌بوو، له‌لایه‌ن هاورێیان و خهڵكهوهزۆر خۆشه‌ویست بوو، شاره‌زاییه‌كی باشی له‌بواری ئێداری و سه‌ربازی هه‌بوو، له‌ژیانی پێشمهركایهتیدا ئامر مه‌فره‌زه‌و جێگری سه‌رپه‌ل و سه‌رپه‌ل بووه‌و، مێژوو شاهیدی ئهوهیههاورێ حهمهسهعیدو شه‌هید مه‌جید دوكانی و چه‌ند هاورێیه‌كی تر رۆڵی به‌رچاویان ههبووهلهنهخشهدانان و گرتنی شاری قه‌ره‌داغ.
حه‌مه‌سه‌عید له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا دووجار به‌سه‌ختی بریندار بووه، ساڵی 1980 لهبارگای حزب لههێرتاوزی و له‌ساڵی 1988 لهكیمیا بارانی سێوسێنان كه‌له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی تر چوو بوو بۆ یارمه‌تیدانانی خه‌ڵكی بریندار‌و هێنانیان بۆ نه‌خوشخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوكی حزب و، هه‌روه‌ها له‌شه‌ره‌كانی ئه‌نفالی دووی قه‌ره‌داغ و سێی گه‌رمیان و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوكی حزبی شیوعی به‌شدارییه‌كی كاریكه‌ری هه‌بووه‌و، هه‌روه‌ها له‌بنكه‌كانی دۆڵهكۆگاو قه‌ندیل و پاشبه‌رد له‌ناوچه‌ی پێنجوین و شوێنهسنووریهكانی تر درێژه‌ی به‌پێشمه‌رگایه‌تی داوه‌و، به‌شداری راپهرینهمهزنهكهی ساڵی 1991 ی كردووه‌و، له‌كۆتایی هه‌مان ساڵدا ژیانی هاوسه‌ركیری پێكهێناوه‌و خاوه‌نی كورێك و دوو كچهبهناوهكانی { سه‌فین و ساڤان و ئاسیا} و قوتابی زانكۆن و، زۆر بایه‌خ و گرنگی به‌منداڵه‌كانی ئه‌داو، ئاواتی ئه‌وه‌بوو خوێندن ته‌واو بكه‌ن و، هه‌موو كات ئه‌یوت حه‌زئه‌كه‌م منداڵه‌كانم له‌خۆم پاشتر بن.
به‌هۆی ئازار‌و سه‌ختی برینهكهیهوهلهساڵی 1996 دا لهرێكهی چه‌ند هاورێیهكیخۆی سه‌ردانی شاری به‌غدا ئه‌كات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و، هه‌ر له‌به‌غدا نهشتگهرییهكی قورسی بۆ ئه‌كرێت و، له‌ساڵی 1998 روو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌كات و، هاورێیه‌كی خۆی یارمه‌تی ئه‌دات و ئهگاتهوڵاتی ئه‌ڵمانیاو، ئه‌چێته‌ماڵی چه‌ند خزم و دۆستان و، به‌هۆی هیلاكی و ماندوبوونی رێگاوهتووشی نه‌خۆشی ئه‌بێت و ته‌ندروستی تێكئه‌چێت و، لهخهسهخانهئهیخهوێنن و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌كه‌ن و، دۆستان و خزمان سه‌رداری ئه‌كه‌ن و یاره‌مه‌تی ئه‌ده‌ن و، ماوه‌ی ساڵێك له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌مێنێته‌وه‌و هیچی بۆ ناكه‌ن و، دواجار روو له‌وڵاتی نه‌رویج ئه‌كات و، له‌وێ باری ته‌ندروستی خراپ ئه‌بێت و، دووجار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌كرێت بۆ قاچی و پشتی و، ماوه‌ی ده‌ساڵ له‌وڵاتی نه‌رویج ئه‌مێنێته‌وه‌و، زوربه‌ی كاته‌كانی به‌ئازارو چاره‌سه‌ری به‌سه‌ر ئه‌بات و، ئه‌و ماوه‌ی دهساڵهلهوێ ئه‌بێت به‌رێزان له‌دۆست و خزمان به‌باشی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و، هاورێ حه‌مه‌سه‌عید ههمیشهناویانی به‌چاكه‌و پیاوه‌تی ئه‌بردو ئه‌یوت من قه‌رزای ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌م.
له‌ساڵی 2010 ئهگهرێتهوهبۆ كوردستان و به‌هۆی به‌رده‌وامی خه‌بات و دانه‌برانی له‌پێشمه‌رگایه‌تی دووجار میدالیه‌ی رێزلێنانی پێئهبخشرێت له‌ساڵی 2015 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشمهرگهدێرینهكانی حزبی شیوعی كوردستان و له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشمهرگهدێرینهكانی كوردستانه‌وه‌و، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ماڵئاویی لێكردین به‌شێكی جه‌سته‌ی شوێنه‌واری سوتاندنی كیمیاوی پێوه‌مابوو. هاوری حه‌مه‌سه‌عید زوربه‌ی ژیانی به‌نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری و برینداری به‌سه‌ربردو، ته‌نها خانه‌نشینی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆكراوه‌و، خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ری بۆنه‌كراوه‌و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دووجار بریندار بووه‌و، له‌ساڵی 2012 وه هه‌موو به‌ڵگه‌و مه‌عامه‌لاتی كردووهبهڵام تائێستا خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامی بۆنه‌كراوه‌و وه‌ڵامنه‌دراوه‌ته‌وه.
هاورێ حه‌مه‌سه‌عید كه‌سێكی به‌وه‌فا بوو، به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی لێیانئهقوما یارمه‌تی ئه‌دان و، زۆر بهداخهوهلهرۆژی 1/6/2017 له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێیان له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی هاورێ عه‌زیز محه‌مه‌د له‌هه‌ولێر به‌رووداوێكی نه‌خوازراو گیانی له‌ده‌ستداو، هاورێ ئه‌و كه‌سه‌بوو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رگریكردن له‌گه‌ل و نێشتمان و چینی زه‌حمه‌تكێش به‌سه‌ربرد، هاورییه‌ك حێی متمانه‌و بۆنی ساده‌یی وخاكێتی لێئه‌هات.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی هاورێی كۆچكردوو هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری نیشتمان.
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمهرگهدێرینهكان
حزبی شیوعی كوردستان
21/7/2017