(ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کان)
توێژینه‌وه،وه‌رگێڕان و گلێرکردنه‌وه:
هۆمه‌ر نۆریاویی
وشه‌یه‌کی پێویست:
ده‌مێکه ئاشنا به هاژه‌ی ڕۆحێکم،هه‌تا دێت زێتر وه‌به‌ر شه‌پۆلانی گیانه بێگه‌رده‌که‌ی ده‌که‌وم.له‌و ده‌مه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار گیان،ئاشنا به ده‌ڤه‌ره‌کانی ده‌روونی ئه‌م زاته نیگا ئه‌رخه‌وانییه بوو، هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له نێزیکه‌وه چاوم به فرمێسکی نیگای که‌وت،به‌رده‌وام هه‌ر ڕێبوارێکی شه‌یدا به لق و پۆی دارئه‌رخه‌وانه‌کانی ئه‌و هه‌ناسه پاکه بوومه.هه‌نووکه،
گه‌لێک ساڵان به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه و ئه‌و ده‌مانه‌دا تێپه‌ڕیوه و ئیدی وه‌ک جاری جاران،کوا بۆم ده‌لوێت،له‌ژێر نسێی گیانیدا،تاوێک به‌ده‌م گفتی دڵپاکانه‌یه‌وه،ئۆقره‌یه‌ک به‌م گیانه شه‌که‌ته‌م ببه‌خشم!! به‌ڵام هه‌ر جاره‌و له‌ودیو شووشه‌ی نیگارینی دڵستانه‌که‌ی کتێبه‌وه،چاوم به تیشکی هه‌ساره‌یه‌کی ده‌که‌وێت(ده‌گه‌شێته‌وه)،ئۆخژنێکم دێتێ و پڕ به گیان،له هه‌ناسه‌کانی ئه‌و هه‌ساره ڕووناکه هه‌ڵده‌مژم و له بۆنی دارئه‌خه‌وانه‌کانی پێ بناری ڕۆحی، مه‌ستی مه‌ست ئه‌بم. ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی نێو ناخ، ڕووی له نووسه‌ری تا سه‌ر ئێسقان مرۆدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر “ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان”ه و پێش دواکۆچه‌که‌ی نووسراوه. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته‌به‌ر دیده‌ی تۆی خوێنه‌ر، ڕوانگه‌و بۆچوونی ده‌یان نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد و ناکوردهلهسهر “ده‌روێشیان”ی مرۆدۆست و له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانێکی زۆرهوهلێرهو له‌وێ ده‌ست که‌وتووه‌و گرد و کۆ کراوهتهوهههتا پتر خوێنه‌ری کورد ئاشنا بکات به‌پێنووس و ڕۆحهسهرکێش و ناخهلێوڕێژ له‌خۆشه‌ویستیی و مرۆدۆستییهکهی ئه‌م گهورهنووسهره.
***
“ڕاستییه‌کانی ژیان و دنیای چوارته‌نیشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌م کرێکار بوون، هه‌رده‌م له‌لام پرسێکی به‌رهه‌ست و ڕوون بووه به‌ڵام دایه‌گه‌وره‌م(نه‌نه)به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکهکوردییهکان،زه‌ین و مێشکێکی خه‌یاڵاویی پێ به‌خشیم و ڕووبه‌ری خه‌یاڵی فره‌وانتر کردم.ئه‌و ده‌مه‌ی له‌کرماشان قۆڵبه‌ست کرام، تۆمارکه‌رێکی ده‌نگم دا به”شاناز”ی هاوژینم هه‌تا ئه‌و چیرۆکانهلهزمان “نه‌نه”و دیترانهوهتۆمار بکات و نه‌هێڵێت ئیشه‌که‌م بوه‌ستێت. په‌روه‌راندنی خه‌یاڵ، بۆ دره‌وشانه‌وه‌مان له‌ئاستی جیهانیدا، زۆر زۆر گرینگه‌و پێموایهیهک لهئهرکهسهرهکییهکانی خوێندنگه‌و قوتابخانه‌کانی ئێمه، په‌روه‌راندنی هه‌ستی خه‌یاڵ لای مناڵانی قوتابییه”.
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان
***
ئه‌م هه‌موو بوردهبارییهی له‌کوێ هێناوه
مه‌حموود دهوڵهتئابادی
نووسه‌ر و فیلمنامه‌نووس
خه‌می توێژی ده‌ستکورتی کۆمه‌ڵ ،په‌رۆشیی سه‌ره‌کیی خامه‌و نووسینه‌کانی ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان بوو. به‌درێژایی ساڵانی ژیانی، ئهوهندهئازار و مه‌ینه‌تی چێشت و ئه‌وه‌ند که‌ند و کۆسپی کهوتهسهرڕێ و ئهوهندهدڵهکهیان ئێشاند که‌به‌ڕاستی نازانم ئه‌م هه‌موو بوردهبارییهی چلۆن و له‌کوێ هێنابوو؟
ئه‌ده‌بی زارۆکانی ئێران، یه‌ک له پێشه‌نگه‌کانی خۆی له ده‌ست دا. ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان که بۆ خۆی له نێو خێزانێکی هه‌ژاردا له‌دایک بوو بوو، له ناو به‌رهه‌مه‌کانیشیدا ئاوڕی له کێشه، گرفت و ئارمانجه‌کانی توێژی هه‌ژار و ده‌ستکورتی کۆمه‌ڵ ده‌دایه‌وه و به توندیش به‌ره‌نگاری کۆنه‌په‌رستی و بت دروستکردن ده‌بووه‌وه. ده‌روێشیان ،ده‌چێته ڕیزی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که هه‌تا دوا ده‌می ژین به‌رانبه‌ر ئارمانجه‌کانی دادپهروهریخوازانهی خۆی وه‌فادار مایه‌وه و وه‌ک زۆر کوڕی ڕۆژ و مرۆی هه‌لپه‌رست نه‌ژیا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش تووشی ئازارێکی زۆر هات؛ ده‌روێشیان،له به‌ره‌ی ئه‌و چه‌شنه مرۆڤانه‌یه که ئیدی پاته نابنه‌وه.
***
جه‌مال میرسادقی
چیرۆک‌نووسی ناسراوی ئێرانی
به‌بێ مه‌رایی ده‌روێشیان، یه‌ک لهنهجیب ترین و خۆڕاگرترین نووسه‌رانی نێو تۆره‌و وێژه‌ی هاوچه‌رخی فارسییه. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئێمه‌ی نووسه‌ر که‌له‌کاتی نووسینی به‌رهه‌مه‌کانماندا که‌خوێنه‌ر و به‌رده‌نگی خۆ ده‌ستنیشان ناکه‌ین،ده‌روێشیان به‌و ناسیارییهوردهی له‌سه‌ر به‌رده‌نگ و خوێنه‌ری خۆی هه‌یبوو، زۆر ژیرانه‌و بهوریاییهوهخوێنهری نووسینه‌کانی پێشتر ده‌ستنیشان ده‌کرد. ئه‌و چاک ده‌یزانی بۆ کامهتوێژی کۆمه‌ڵ ده‌نووسێت و بهوشیاریی و ئاگاییهوهپێی دهنایهنێو ئه‌م مه‌یدانه‌وه. زۆر زێتر له‌فۆرم و شێواز، بیری له‌ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌کانی دهکردهوهبهڵام به‌و چهشنهنهبوو که‌ده‌ستبه‌رداری فۆرم بێت. نووسه‌رێکی زۆر به‌ده‌روه‌ست بوو هه‌ر بۆیهئهوهندهوهبهر ئازار ده‌که‌وت. له‌باری ئه‌خلاقییشه‌وه،ئه‌لی ئه‌شره‌ف، هاوڕێ و هه‌ڤاڵێکی کهموێنهبوو،زۆر لهدڵهوهنزیک و خۆشه‌ویست و هه‌رگیز درۆ و مه‌رایی به‌لایدا نه‌ده‌چوو. گه‌لێک ساده‌و ساکار ده‌ژیا.
***
حه‌سه‌ن میرعابدینی
ڕه‌خنه‌گر و توێژه‌ری ئه‌ده‌بی
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، یه‌ک لهنووسهرهههرهدیار و کاریگه‌ره‌کانی نێو ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی فارسییه. به‌شێکی ڕیالیزمی ئه‌ده‌بی فارسییمان قه‌رزباری نووسینه‌کانیه‌تی. له‌په‌نا گه‌وره‌نووسه‌رانی وه‌ک بوزۆرگ عه‌له‌وی،ئه‌حمه‌د مه‌حموود و هه‌روه‌ها مه‌حموود دهوڵهتئابادی، دهروێشیانیش به‌یه‌ک له‌نوێنه‌ره‌کانی ئه‌م ڕهوتهئهدهبییهی ئێران داده‌نرێت. له‌نووسینه‌کانیدا دووی شتێک ده‌که‌وت کهدوائامانجی ئه‌ده‌به. هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتاری مرۆیی یان مرۆی چاکبوون، ئامانجێکهکهلهنێو هه‌ر کامهلهنووسینهکانیدا به‌دوایدا ده‌چوو. پێموایهناوی ده‌روێشیان له‌به‌ر گه‌لێک هۆ و هه‌گه‌ر بۆ ههمیشهلهنێو مێژووی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی فارسی‌دا ده‌مێنێته‌وه، ده‌روێشیان له‌به‌ر نووسینه‌کانی، خودان پێگه‌یه‌کی هه‌ره‌باڵا له‌ئه‌ده‌بی ڕیالیزمی ئێرانیدایهو ئه‌م پرسهلهنێو به‌شێکی فره‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌بینرێت.
***
فه‌رزانه تاهیری
وه‌رگێڕ و به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی گوڵشیری
شه‌رافه‌ت و گه‌وره‌یی قه‌ڵه‌م و ژیانی ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان کهموێنهبوو. نموونه‌ی ئه‌و، به‌م ڕۆژانهئهوهندهدهگمهنن که‌ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تا به‌م چهشنهسهربهرزانهژیان به‌سه‌ربردن بکهینهسهرچهشن بۆ خۆمان. ده‌روێشیان، هه‌رگیز ملی بۆ ناپاکییه‌کانی ڕۆژگار نه‌وی نه‌کرد و قه‌ت خامه‌که‌ی هه‌رزانفرۆش نه‌کرد. هه‌تا دوا ده‌می ژین به‌رانبه‌ر به‌و پره‌نسیب و به‌ها و بنه‌ما و پرسهجهوههرییانهی که‌بڕوای پێیان بوو، وه‌فادار مایه‌وه.
***
حه‌سه‌ن کیائیان
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشکاری چه‌شمه
ده‌روێشیان، یه‌ک له‌و نووسه‌رانه‌ی هاوچه‌رخ بوو که‌هه‌رگیز به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی نیشتمانه‌که‌ی له‌بیر نه‌کرد و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش تووشی بگره‌و به‌رده‌یه‌کی زۆر هات. ئه‌و نووسه‌ره‌ی کهنهتهنێ چیرۆکی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ری وڵاته‌که‌ی دهگێڕایهوهبگرهگرینگتر له‌وه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆکانه‌دا ژیا.
***
شارام نازری
موزیکزان و سترانبێژی ناودار
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، یه‌ک لهکهسایهتییهناودارهکانی ئێران بوو که‌تا کاتێک له‌ژیاندا بوو به‌قه‌ده‌ر پێویست قه‌درزانی نه‌بووین. ئه‌م جۆرهمرۆیانهوهک چرایه‌کی گه‌ش له‌نێو تاریکایی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
***
میرجه‌لاله‌دین که‌زازی
نووسه‌ر و توێژه‌ری ئه‌ده‌بی
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، ئه‌و نووسهرهیهکهناوی بۆ ههمیشهلهمێژووی تۆره‌و فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌دا ده‌مێنێته‌وه. هه‌وێنی زۆربه‌ی ڕۆمان و چیرۆکه‌کانی، ژیانی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی ده‌روێشیان نووسیویه‌تی، خودی ڕاستییه‌کانی ژیانه.
***
مه‌سعوود جه‌عفه‌ریی جۆزانی
سینه‌ماکار و ده‌رهێنه‌ر
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، که‌سایه‌تییه‌کی ناوازه‌و ده‌نگی خه‌ڵکانێک بوو که‌له‌نێو ڕاستییه‌کانی ژیاندا ده‌ژیان. ئه‌و به‌رانبه‌ر به‌وان وه‌فادار بوو. له‌نووسینه‌کانیدا هه‌ر وه‌ک ژیانی، ده‌ژیا. به‌لای درۆ و ڕووبینی و مهراییکارییدا نه‌ده‌چوو.هه‌ر هه‌مان بوو کهدهینووسی.
***
شهمس له‌نگڕوودی
شاعیری نوێخواز،توێژه‌ری ئه‌ده‌بی
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له‌نێو چاخی زارۆکایه‌تی ئینسانییه‌ت و مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژیا؛بهپانۆڕامایهکی جوان بۆ داهاتووی مرۆڤایه‌تی. له‌سه‌رده‌می گه‌نجیی ئێمه‌دا، ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، یه‌ک له‌هۆکاره‌کانی ورشهبهخش به ژیان بوو؛ هه‌روه‌ها نووسینه‌کانی،گوڕ و تینیان به‌مرۆ ده‌به‌خشی و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی ژیانی بۆش و به‌تاڵ له‌واتا،وره‌به‌خش بوون.
***
سه‌یید عه‌لی ساڵحی
شاعیری ناسراوی هاوچه‌رخ
“ڕێ”
به‌م ڕۆژانه
“سه‌مه‌د” به”ده‌روێشیان” بانگ ده‌که‌م،
ئه‌لی ئه‌شره‌ف بهبێهڕهنگی.
به‌م ڕۆژانههێشتا
ماسییهڕهشهچکۆڵه
وا بیر له‌ڕێی دووری دنیا ده‌کاته‌وه.
به‌م ڕۆژانه
هه‌ر سات ڕهنگهنیاز ئه‌لی نه‌دار
له‌شوێنێک وه‌ک گۆشه‌ی باشووری گۆڕه‌پانی “ئینقلاب”
فاڵهکانی خۆی
مفت و خۆڕایی بهحهودا به‌رز بکاته‌وه،
تا خه‌ڵک لهترافیکی بێ کۆتایی پێته‌خت
دابه‌زن، ببینن:
قه‌ره‌باڵغی کپی ئه‌م هه‌موو مرۆیه
حه‌تم هۆکارێکی تایبه‌تی هه‌بێت.
هه‌موو که‌سێک بڕوا ناکات،
بوه‌ستێ و بۆ خۆی ببینێ:
“ئه‌ره‌س” وه‌ڕێ که‌وتووه‌و چووه
تا گهییشتووهتهکرماشان!
***
حافز مووسه‌وی
شاعیری هاوچه‌رخ
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، دوا ڕووپه‌ڕی گه‌ش و دره‌وشاوه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌روه‌ستی ده‌یه‌ی په‌نجای هه‌تاویی بوو. ده‌روێشیان هه‌ر وه‌ک سه‌مه‌د له‌ناخی کۆمهڵگهوهههڵقوڵیبوو. تێگه‌ییشتنی به‌رانبه‌ر خه‌ڵک، هه‌ژاری،برسیه‌تی، ماڵ وهکۆڵی، تێگه‌ییشتنێکی قاقه‌زین نه‌بوو. ئه‌لی ئه‌شره‌ف به‌ڕاستی ساده‌و خاکه‌ڕا بوو. له‌هه‌مان حاڵ‌دا ڕووناکبیرێکی ڕاستینهبوو، ناخی لیوڕێژ بوو لهشۆقی منداڵانه، ساده‌یی گوندییانهو ئه‌وین به‌رانبه‌ر ژیان.
***
زیا موه‌حێد
پیتۆڵ و شاعیر
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نووسه‌رێکی ته‌واو سیاسی و هه‌ستیار به‌رانبه‌ر ئارێشه‌و کێشهجڤاکییهکان بوو و بهخامهبهپێز و به‌بڕشته‌که‌ی، به‌ئاشکرا زمانی بهڕهخنهدهکرایهوه. مرۆیه‌کی به‌ڕاستی خۆشه‌ویست و بێ پێچ و په‌نا و قسهسوور که‌هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، گه‌لێک جار تووشی ئارێشه‌ی ده‌کرد.
***
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده
ڕووناکبیر و نووسه‌ر
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نووسه‌ری هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانه. هه‌وێنی بنه‌ڕه‌تیی چیرۆکه‌کانی ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان ڕووداوه‌کانی ژیانی هه‌ژاران و چینه نه‌دار و دهستکورتهکانه.
***
شارام ئیقباڵ زاده
وه‌رگێڕ،نووسه‌ر،هه‌ڵه‌چن و ڕه‌خنه‌گری بواری ئه‌ده‌بی مناڵان
ئه‌ده‌بی ئه‌لی ئه‌شره‌ف به‌کورتی و به‌کوردی، ئه‌ده‌بی دادگه‌ریی و به‌ره‌نگاریی و به‌رخۆدانه.
***
موحسین حه‌کیمی
وه‌رگێڕی کرماشانی
ده‌روێشیان، بگێڕی ڕاستینه‌و ڕاستبێژی ئه‌زموونه‌کانی بوو. گه‌ر سانسۆر ده‌ستبه‌رداری بووایهڕهنگهئهلی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان زۆر باڵابه‌رزتر له‌ئه‌ده‌بدا ده‌رکه‌وتبایه.
***
مه‌نسوور یاقووتی
چیرۆک‌نووس و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی
دیارده‌ی دهروهستبوونی ئه‌ده‌ب به‌رانبه‌ر چین و توێژی هه‌ژار و ده‌ستکورت، تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی نێو به‌رهه‌مه‌کانی ده‌روێشیان بوو.
***
ئه‌کبه‌ر مه‌عسووم به‌گی
کۆمه‌ڵناس و وه‌رگێڕ
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، له‌ڕۆژگار و سه‌رده‌می ئابڕوودۆڕاوی ئێمه‌دا،ئابڕوو و حورمه‌تی سه‌رده‌م و چاخی مه‌بوو.
***
هادی ڕه‌حمانزاده
شاره‌زای بواری میدیا و ڕاگه‌یاندن
ده‌روێشیان به‌درێژایی ژیانی پڕ هه‌وراز و نشێوی،هه‌رده‌م به‌رانبه‌ر پێگه‌ی قه‌ڵه‌م و شێوازی نووسینه‌که‌ی وه‌فادار مایه‌وه‌و گۆڕانکاریی لهشێوازهئهدهبییهکاندا که‌ده‌ره‌نجامی قۆناخهجۆربهجۆرهکۆمهڵایهتییهکان بووه،هه‌رگیز لهبهڵێنهکهی له‌هه‌مبه‌ر “مرۆڤ”دا پاشگه‌زی نه‌کردۆته‌وه.
***
کاوان محه‌ممه‌دپوور
ڕۆژنامه‌وان و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی
هه‌موو کاراکته‌ره‌کانی ده‌روێشیان سه‌ر به‌توێژی بهرستهمکهوتهو هه‌ژاری کۆمهڵگهکهین و زۆر جوان ناتۆرالیزمی ئه‌ده‌بی و ڕیالیزمی جڤاکی پێکه‌وه‌گرێ داوه.
***
فه‌رهاد گۆران
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، هێمای به‌ره‌یه‌ک له‌نووسه‌رانی ئێرانییهکهنووسینیان نه‌کردووه‌و ناکهنهقوربانیی ناو و ناوبانگی خۆ.
بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان له‌سه‌ر کاره‌سات و، هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ تێپه‌ڕاندن و ده‌ربازبوون لێی،ئه‌رکی ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له‌هه‌ر هه‌موو ماوه‌ی ژیانی سهربهرزانهیدایه.
***
ڕه‌زا خه‌ندان مه‌هابادی
نووسه‌ر،ڕه‌خنه‌گر و هاوڕێی ده‌روێشیان
ئه‌لی ئه‌شره‌ف، پارێکی دانه‌بڕاو بوو لهئارمانجهکانی. زۆرن ئه‌وانه‌ی ئاوات و ئامانجی جوانیان هه‌یه‌و زۆریش له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن،به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی کهئارمانجهکانیان،به‌شێک لهکهسایهتییان بێت؛ ئه‌لی ئه‌شره‌ف، یه‌ک له‌و جۆرهمرۆیانهبوو.
***
نیکی که‌ریمی
ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر
نووسینه‌کانی پڕیانهلهوێنهبۆیهئهوهندهلهسهر مرۆ کاریگه‌رن. ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان،یه‌کێک بوو لهنووسهرهههرهگهورهو کاریگه‌ره‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و هه‌میشه‌ی من.
***
عه‌بدوڕه‌زا قه‌نبه‌ری
چالاکوانی فه‌رهه‌نگی
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، چیرۆکی خه‌ڵکانی په‌نا و په‌سیوی ئاشوورا و قه‌راخ چۆمی قه‌ره‌سووی ده‌گێڕایه‌وه. شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خستهخزمهت ڕاچڵه‌کاندن و وشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که‌خه‌ونه‌که‌ی زۆر قورسترهلهچیای ده‌ماوه‌ند. ده‌کرێت پێی بڵێین سیمای ڕه‌نجدیتووی ئه‌ده‌بی ئێرانی.
***
ئیقباڵ ئیقباڵی
چالاکوانی فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، ده‌چێته‌ڕیزی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی کهزایهڵهی ده‌نگه‌که‌یان بۆ ههمیشهلهمێژووی ئێمه‌دا به‌رز ده‌بێت و ده‌زرنگێته‌وه. ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نه‌ته‌نێ مرۆیه‌کی خودان ڕێز، نووسه‌رێکی بوێر و هزرمه‌ندێکی ناودیار، به‌ڵکوو ڕووناکبیرێکی تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ر بوو که‌هه‌تا دوا ده‌می ژیان له‌پێناو ئازادی، ڕۆشنگه‌ری و دادگه‌رییدا خه‌باتی کرد و هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا.
***
ڕادیۆ زه‌مانه
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نووسه‌ری خه‌ڵکانی هه‌ژاری ڕۆژاوای ئێران کۆچی دوایی کرد.
***
نیلووفه‌ڕ ئه‌مرایی
وه‌رگێڕ
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، یاده‌وه‌رییه‌کی هه‌رمان له‌بیر و مێشکی هه‌ر هه‌موو ئهوانهیدایهکهلهگهڵ به‌رهه‌مه‌کانیدا ژیاون؛ ئه‌و منداڵانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌کانی به‌دوای سێ برادا به‌نێو کووچه‌و کۆڵانه‌کانی گونددا ڕایان ده‌کرد و وێنه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له‌خۆی و چیرۆکه‌کانی،له‌سه‌ر زه‌ین نهخشهکهقهت گه‌ردی زه‌مه‌ن بهخۆوهناگرێت و تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن ناتوانێت ته‌م و لێڵایی بخاته‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌و دیمه‌نانه.
***
بنکه‌ی نووسه‌رانی ئێران
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نه‌ته‌نێ پارێزه‌ری شان و شکۆ و ڕێز و گه‌وره‌یی قه‌ڵه‌م بوو، بگرهبهدرێژایی ژیانی ئه‌ده‌بی، پاسه‌وانی ئازادیی پێنووس و نه‌یار و دژی ڕاستینه‌ی سانسۆر بوو. ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، نووسه‌رێکی سۆسیالیست بوو و ئارمانجهکهیشی یه‌کسانیی و ئازادی.
***
شیاوی وتنه”ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان” ڕۆژی سێهه‌می خه‌رمانانی ساڵی 1320ی هه‌تاوی (1941 زایینی ) له کرماشان دیده‌ی له ڕووی ژیان هه‌ڵێناوه و ئێواره‌ی ڕۆژی 4ی گه‌ڵاڕێزانی 2717(26ی ئۆکتۆبه‌ری 2017) دڵه بێگه‌رده‌که‌ی له شارۆچکه‌ی “عه‌زیمییه”ی سه‌ر به گه‌وره شاری که‌ره‌ج(ستانی ئه‌لبورز)،له لێدان که‌وت و یادگارییه‌کانی وه‌کوو دیاری بۆ هه‌میشه له لا داناین و له‌گۆڕستانی به‌هه‌شتی سه‌کینه‌ی که‌ره‌جدا بۆ ههمیشهسهری نایه‌وه.
” هه‌وره ساڵان” ، “چیرۆکی وان ساڵان”،”فه‌رهه‌نگی ئه‌فسانه‌کانی گه‌لانی ئێران” به یارمه‌تی و هاوکاری ڕه‌زا خه‌ندان،”ئاواتی قاقه‌زین”،”له‌م هه‌رێمه‌وه”، “په‌ڕه‌مووچ”،”ئاوشووران”، “فه‌سڵی نان”، “هاوڕێی گۆرانییه‌کانی باوکم”،کۆمه‌ڵه وتار، چلۆن و بۆچ، کورته چیرۆکه‌کانی له‌به‌ردڵانی لام له 8 به‌رگدا به هاوکاری ڕه‌زا خه‌ندان، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌فه‌رخان، یاده‌وه‌ری سه‌مه‌د بێهڕه‌نگی، قامووسی کوردی(که‌ڵهوڕی)- فارسی،کتێبی بێستوون و سه‌مه‌د چووه ڕیزی نه‌مران،ته‌نیا ناوی چه‌ند به‌رهه‌مێکی ئه‌م گهورهنووسهرهدێنهئهژمار.
به‌شێکی فره له به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا ده‌روێشیان له لایه‌ن ده‌یان نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کورده‌وه کراون به کوردی. نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش کتێبه‌کانی “هه‌تاو” که داگری کۆمه‌ڵه کورته چیرۆکێکی ئه‌م نووسه‌ره‌یه و مامۆستا “عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده” به‌رگی کوردی کردووه‌ته وه‌ر و ساڵی 1990 چاپخانه‌ی “حه‌وادیس” له به‌غا چاپی کردووه. ڕۆمانی دوو به‌رگیی “ساڵانی هه‌ورین”،به‌رهه‌مێکی هه‌ره‌ناسراوی ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیانه که نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوئاشنای کورد “عه‌زیز گه‌ردی” له فارسییه‌وه به‌رگی کوردی کردۆته به‌ر و ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش ساڵی 2015 له لایه‌ن ناوه‌ندی “غه‌زه‌لنووس”ه‌وه له سلێمانی له چاپ دراوه،دیسانه‌وه عه‌زیز گه‌ردی به‌رهه‌می “ئه‌فسانه کوردییه‌کانی “ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان”ی کردووه به کوردی.هه‌روه‌ها “چیرۆکه‌کانی ئه‌و ساڵانه” که‌نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کورد “شه‌ریف فه‌لاح” به‌رگی کوردی کردۆتهبهر و ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش ساڵی 1396ی هه‌تاویی(2017)له‌لایه‌ن چاپه‌مه‌نی “مانگ” لهبانهچاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له‌داهاتوودا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی بکرێنهکوردی چونکهههوێن و ناوه‌ڕۆکی به‌شی فره‌ی کتێبه‌کانی ،کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیه‌تی واتهکوردستان.
ده‌ره‌نجام:
ئه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان ،یه‌ک له‌و نووسهرهمهزنانهیهکهتا دوا ده‌می ژین،سه‌ربه‌خۆیی خۆی و پێنووسه‌که‌ی پاراست و بۆ ده‌ستخستنی هیچ جۆرهدهسکهوتێک ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌نگ و قورسایی پێنووس و که‌سایه‌تی خۆی که‌م بکاته‌وه‌و هه‌رده‌م خامه‌و قهڵهکهمهی له‌خزمه‌ت ڕۆشنگه‌ریی و ئازادیی و دادگه‌رییدا بوو. نووسه‌رێک بوو کهبوێرانهبهرهنگاری دیاردهچهوت و کرێته‌کان ده‌بووه‌وه‌و ههمیشهدژ بهسانسۆر ده‌ینووسی و ئه‌وه‌ی دهیخستهسهر ڕووپه‌ڕی قاقه‌ز،لهناخهوهبڕوای پێی هه‌بوو. بۆیهبهلای زۆربه‌ی ڕووناکبیرانهوهدهروێشیانی نێو به‌رهه‌مه‌کانی ،هه‌ر هه‌مان خودی که‌سایه‌تی ده‌روێشیان بوو و نا‌توانیت جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دووه‌دا بکه‌یت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هه‌ست و نه‌ست پاقژ و مرۆیی و سهربهستهیهکهپاش مه‌رگیش، ئهوهندهخۆشهویستهو جێی ڕێزی هه‌ر هه‌مووانه. ئه‌م جۆرهنووسهرانهههر ته‌نێ بهجهستهبار ده‌که‌ن ئه‌گینا بیر و هزریان بۆ ههتایهدهمێنێتهوهو مردن هه‌رگیز ناتوانێت بهبۆتهی فه‌رامۆشییان بسپێرێت و بۆ ههمیشهبهنهمریی ده‌مێننه‌وه.
***
ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م بابهتهلای دوو حه‌وته‌نامه‌ی “لووتکه” پارێزراون.