ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: هه‌موو ساڵێك له9 ی ئایار/ مایۆ روسیا‌و هێزهپێشكهوتنخوازو دیموكراته‌كانی دونیا ئاهه‌نگ ئه‌گێرن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نازییه‌تی ئه‌ڵمانیاو فاشیزمدا، به‌ڵی له‌ساڵی 1945 سوپای سوور‌و گه‌لانی یه‌كێتی شۆره‌وی جاران له‌ژێر رێنمایی حزبی شیوعی و هه‌زاران تێكۆشه‌ری ئه‌وروپایی توانیان شكست بهنازییهت بێنن له‌پێناو ئازادكردنی گه‌لانیان و گه‌لانی دونیا له‌ژێر چنگی نازیزمهئهڵمانییهكان و، هۆكاره‌كان و ئامانجی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی روون ئاشكرا بوون، ده‌ست به‌سه‌راگرتنی جومگه‌كانی ژیان له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریه‌تی ئه‌ڵمانیا و، جێی ئاماژهیهبههۆی ئه‌و شهرهنهگریسهوهزیاتر له-50- ملیۆن كه‌س له‌ناو چوون.
وه‌ك زانراوهلهنێوان جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ر وه‌ك نازیزم فاشیزم له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رستنی سه‌رۆك (سه‌ردار) سه‌ریهه‌ڵداو، به‌و پییه ئایدیۆلۆژیای فاشیزم بریتیهلهگشتگهراییواته سه‌رۆك یان پارتێكی سیاسی هه‌موو مافێكی هه‌بێ و ده‌ست بگرێت به سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی وڵات، بهسهرخهڵك و هه‌موو داموده‌زگاكان و میدیاكان و. خه‌ڵك بهكوێلهبزانێت و، بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی به‌كاریان بێنێت و، ماف و ئازادیان لێ زه‌وت بكات و، نابی كه‌س ئازاد‌و خاوه‌ن مولك بێت و، نازییه‌تیش بانگی توندوتیژی دژ بهباوونهریتهكانی ئه‌ڵمانیا به‌رز كردووه‌و، هه‌ردوولا (فاشیزم و نازیزم) سه‌رۆكیان به”” په‌رستگار”” ناسیوهبهشێوهیهك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێت.
پارتی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیست ” پارتی نازی” بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندره‌وی سه‌رلێشێواوی سه‌ركێش دژ بهدیموكراتییهت و شیوعییه‌ت بوو، له‌ئه‌ڵمانیا له‌پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروست بوو، ئه‌م پارتهبهسهرۆكایهتی ئه‌دۆله‌ف هیتله‌ر له‌ساڵی 1933 ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا گرت وه‌ك رژێمێكی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ر ره‌فتاری كرد‌و، هێتله‌رو یاوه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی (هۆلۆكۆست) جینوسایدی ده‌رحه‌ق زیاتر له5 هه‌زار جوله‌كه‌ی ئه‌نجامداو بهسوتاندنیان به‌ئاگرو، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان زیاتر له6 ملیۆن غه‌جه‌ر (كاولی) و كورته‌باڵاو كه‌مئه‌ندامان و نه‌خۆش وكه‌سانی ساده‌یان له‌ناوبردو، تا ئه‌مرۆش ئه‌و بیروباوه‌ره قیزوهنهلهلای حزبهنهتهوهپهرستهراسترهوهكان و گروپه‌كانی دژ بهشیوعییهت و چه‌پگه‌را ماوهلهژێر ناوی نازییه‌تی نوێ – Neonazism.
نازییه‌كان و حزبه‌كه‌یان، حزبی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانی له پێش هه‌موو كاریكیان سه‌ندیكای كرێكارانیان له‌ناوبردو له‌كاریانخست و مانگرتنیان قه‌ده‌غه‌كردو، له‌پاش 20 ی یۆلیۆ (ته‌موز) 1944 گرتن و كوشتن په‌ره‌ی سه‌ندو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا (گوستاڤۆ) به‌فه‌رمانده‌یی(هێنریچ هیملێر) پیاوهدرندهكهی هیتله‌ر گورزی كوشنده‌ی لهحزبهلیبراڵهكان و سۆسیالسته‌كان و شیوعییه‌كان وهشاندو، حزبی نازی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی واڵا بوو به‌سه‌ر ” دادگا‌و شاره‌وانییه‌كان و گشت رێكخراوهمهدهنییهكان” و, هه‌رچی جومگه‌كانی حوكم هه‌یه له لایه‌ن دهسهڵاتهوهقۆرغ كران‌و، له‌لایه‌ن وه‌زیری راگه‌یاندنی سیاسی هێتله‌ره‌وه(پاوڵ یۆسێڤ گۆێبێلز) ده‌ربرینی راووپۆچوون و ره‌خنه قه‌ده‌غه كرا‌و به بڤهناو ئه‌براو، هه‌ركه‌سێك به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی هیتله‌رو نازییه‌كان بێت وه‌ك چۆن لای خۆمان له‌ئه‌مرۆدا له هه‌ندێ ناوچهباوهخاوهن بیر‌و بۆچوونه‌كان له‌ناو ئه‌برێن و، هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌كان به‌پێی ئاخافتنی ” وه‌زیر” ئه‌بێ له‌خزمه‌تی ئه‌دۆله‌ف هێتله‌ر بێت و، لههێتلهرهوهوهزیر فێری وتار خویندن وشێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه بوو بووبۆ داپڵۆسین و كپكردنی جۆش و خرۆش وحماسهتی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو دژ به‌خواسته‌كانی هیتلهرییهت..
سستی و لاوازی و بێتوانی پاراستنی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی (چینایه‌تی) له‌رێی كه‌ناڵه‌كانی دیموكراتییه‌تی بێ بنه‌ماو پهرلهمانهبۆرژواكهی له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كرێكاری به‌هێزو هه‌ره‌شه‌ی كاره‌ساتێكی ئابووری دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، بۆرژوازییه‌تی ئه‌ڵمانیا روویكردهبهكار هێنانی هێزو ئاماده‌كردنی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی و، به‌بێ سڵكردنهوهتاوانی كۆكوژییان ئه‌نجامدا له‌دژی خه‌ڵك به‌گشتی و، بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و حزبه‌كه‌ی و رێكخراوه‌كانی سه‌ندیكا به‌تایبه‌تی كه‌هێزی سه‌ره‌كی كرێكاران و گهلانهدژ به نهخشهگڵاوهكانیان.
ئه‌مرۆ له‌دووای نه‌مانی یه‌كێتی شۆره‌وی {سۆڤێت} ئهمریكاو وڵاتهئهوروپیهكانییاوهری به نیازن سه‌ر له‌نۆی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی نازییه‌ت و فاشییه‌ت بنووسنهوهبۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بشێوێنن و رۆڵی یه‌كێتی سۆڤێت له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هیتله‌رو نازیزم و فاشیزمداو، هه‌روا پشت گوێخستنی مێژووی دره‌وشاوه‌و شۆرشگیری شیوعییه‌كان و چه‌په‌كان و بزوتنه‌وه‌كانی كرێكاران و سیاسییه‌كان لهجیهانداو، رۆڵی شیوعییه‌كانی فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و یۆنان لهبهرگریكردندا وه‌ك نموونه باسیان لێوهنهكرێت.
له‌م رۆژانه‌دا رێكخراو‌و وبزوتنه‌وه‌ی نوێ به‌ناو نازییه‌تی نوێیهوهسهرههڵئهدات و، نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌دائه‌نێت كهئازادبوونهلهشیوعییهت و، به‌ربه‌ره‌كانی نازییه‌ت و فاشییه‌ت له‌و كاته‌دا به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی گه‌وره ناو ئه‌بات و، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی راستییهمێژوویهكان له لایه‌ن ئهمریكاو هه‌ندێ وڵاتاتی ئه‌وروپی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر فاشییه‌ت و نازییه‌تی ئه‌ڵمانیا سێرگی ئیڤانۆڤ به‌رێوه‌به‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌ڵێت : هه‌موو دێكۆمێنتهمێژووییهكان چه‌خت لهوهئهكهنهوهو ئهیسهلمێننكهیهكێتی سۆڤێت رۆڵێكی كارامه‌و دیاری ههبووهلهناوبردنی ئه‌و جهنگهدرندانهچهپهله كه به‌گه‌وره‌ترین جه‌نگی مێژووییهلهخوێنرشتن وكاولكردن له‌جیهاندا به‌دیكراوه و، له‌هه‌ندێ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست ئه‌نووسنه‌وه‌و، هه‌وڵئه‌ده‌ن راستییه‌كان وه‌لا بخه‌ن و، شیوعییه‌ت و فاشییه‌ت له‌یه‌ك پلهدائهنێن و، ئه‌وه‌ش درۆیه‌كی شاخداره‌و رێبازیكی پر له‌درۆو دهلهسهیهو ئه‌خلاق و موراڵی دوژمنكارانه‌یه له پێناو ئه‌وه‌ی روسیا گۆشه‌گیر بكرێت.
جه‌نگی دووه‌می جیهانی له1 ی ئه‌یلولی {سیبته‌مبه‌ر} ساڵی 1939 ده‌ستیپێكرد كاتێك ئه‌ڵمانیای نازی هێرشی كرده‌سه‌ر پۆڵه‌نداو، هاوكات بریتانیا جه‌نگی دژ به‌ئه‌ڵمانیا راگهیاندو، هه‌روا وڵاتانی هاوپه‌یمان فه‌ره‌نسا، پۆڵه‌ندا، بریتانیای مه‌زن و، وڵاتانی كۆمۆنلسی بریتانی {ئۆسترالیا، كه‌نه‌دا، هیندستان، نیوزلهنداو باشوری ئهفریكیا} و، له‌ساڵی 1940 یۆنان و، له‌ساڵی 1941 ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیان به‌وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد‌و، له‌و كاته‌دا هیتله‌ر وتی: هه‌موو كاروكردهومان ئاراسته‌ی روسهكانهو، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و ده‌به‌نگ بن و، هه‌ست به‌كارو پلانی ئێمهنهكهن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ روسدا نه‌رم و نیان ئه‌نوێنم رۆژئاوا له‌ناو ئه‌به‌م و ته‌ختی ئه‌كه‌م و، پاشان هه‌رچی هێزو توانا ههیهلهدژی یه‌كێتی شۆره‌وی به‌كار ئه‌هێنم و، ئه‌بێ خاكی نوێ له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورۆپاو روسیا بدۆزینه‌وه‌و، ئهوهپێویستییهكی گرنگه‌بۆ ئه‌ڵمانیاو, ئه‌بێ ره‌گه‌زی ئه‌ڵمانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی تر‌و، ئه‌بێ دانیشتوانی روسیا به‌ره‌و ناوچه‌كانی سیبیریا برۆن و، ئه‌وانه‌یان باشن بمێننه‌وه‌و، و بهتوبزی كاریان پێ بكه‌ن و، خودی هیتله‌ر وه‌سفی جه‌نگی نیوان ئه‌ڵمانیا و شۆره‌وی كرد‌و وتی: جه‌نگی لهناوبردنهلهرووی نه‌ژادی و ئایدلۆجیاوه‌و، ئه‌بێ ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن بریار بێت و، كاتێ ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌دیهێناو توانی كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا بگرێت و، هیتله‌ر له‌و باوهرهبوو یه‌كێتی شۆره‌وی له‌رووی سهربازییهوههیچ نییه‌و بێ بایه‌خه‌و، ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌سوپای ئه‌ڵمانیا بجه‌نگێت و، وتی ئه‌توانین له‌پاش زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌ربازی به‌ئاسانی خاكی شۆره‌وی به‌تایبه‌ت خاكی روسیا داگیر بكه‌ێن و، هه‌ر ئه‌و بیرۆكهیهبوو پاڵی بههیتلهری نازییه‌وه‌نا له‌رۆژی 3 ی تشرینی یه‌كه‌م {ئه‌كتۆبه‌ر} ساڵی 1941 فه‌رمانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی له‌دژی شۆره‌وی دا‌و، ئه‌وه‌بوو روسیا چووه‌ناو وڵاتانی هاوپه‌یمان.
له9 ی ئایار دا ساڵی 1945 هێزی سوپای سووری یه‌كێتی سۆڤێت له‌ژێر رێنمایه‌كانی حزبی شیوعی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای راماڵی و راوی نا تا گهیشتنهناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (رایچستاگ) له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاو، ئه‌و رۆژهبهرۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نازییه‌تی هیتله‌رو وفاشییه‌تی مۆسۆلینی دا ئه‌نرێت و هه‌موو سالێك له‌روسیا به‌گشتی و، له گۆرهپانیسوور له‌مۆسكۆی پایته‌خت به‌تایبه‌تی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاهه‌نگی شایستهبهو بۆنهپیرۆزهوهبهرێوهئهچێت.
سه‌رشۆری و مردن بۆ نازییه‌ت و فاشییه‌ت و راسیزم. مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت و په‌یره‌وانی چه‌پگه‌را. سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی و دیموكراتی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و گه‌لانی چه‌وساوه. شه‌كاوه‌بێت ئاڵای به‌رزی 9 ی ئایار، رۆژی سه‌ركه‌وتن
8/5/2018