هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) رایگه‌یاند، خه‌ڵاتی داهێنانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیسته‌كه ناوی زۆر كه‌سی تێیدایه كه ” هیچ داهێنانێكیان نه‌بووه”.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی (ئێن ئاڕ تی) ناردووه، به‌هجه‌ت یه‌حیا داوا له‌هونه‌رمه‌نده هاوڕێكانیشی ده‌كات كه هه‌مان ههڵوێستسان هه‌بێت، چونكه “ئه‌گه‌ر بهێڵین ئه‌م پرۆسه‌یه تێپه‌ڕێت، زیانه‌كه‌ی زیاتره لهسودهكهی”.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به لیسته ٦٩٠ كهسیيهكهی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
به كورتی و به كوردی، بڕواناكه‌م له هه‌موو جیهاندا ٦٩٠ داهێنه‌ر هه‌بێت جا چجای له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا كه ئێستاش قه‌زا و قه‌ده‌ر گه‌وره‌ترین ڕۆڵی تیا ده‌بینێت. ڕاسته ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئاماده‌ی كردووه بۆخهڵاتكردن ناوی كه‌سانی به‌هره‌مه‌ندی تێدایه كه له بواره فه‌رهه‌نگی و هونهریهكاندا جێگاده‌ستیان دیار‌و جێگای ڕێزه؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی كه‌سانی وای تێدایه كه له‌هیچ بوارێكدا هیچ داهێنانێكیان نه‌بوه، ئه‌م تێكهڵكردنهو ئه‌م لێشاوه جێگای پرسیاره له گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ ئه‌و لیژنه‌یه كه لیسته‌كه‌ی داناوه‌و سوپاسم بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كه ڕێزی لێناوم و ئه‌یه‌وێت كۆمه‌كم بكات، به‌ڵام من ئه‌و كۆمهكهم وه‌رنه‌گرتوه‌و وهریشیناگرم.
من یه‌كه‌م كه‌سم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م وه‌رگرتوه، به‌ڵام تكایه با ئه‌خیر كه‌س نه‌بم ،داوا له‌هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانم ئه‌كه‌م ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌هه‌ند وه‌ربگرن، چونكه ئه‌گه‌ر بهێڵین ئه‌م پرۆسه‌یه تێپه‌ڕێت، زیانه‌كه‌ی زیاتره لهسودهكهی و ڕووتكردنه‌وه‌ی وشه‌ی داهێنانه له‌به‌هاكانی و بێ ماناكردنێتی.
به‌هجه‌ت یه‌حیا
29/12/2012