ماوەیەک لەمەو بەر ڕیکلامێکى زۆر کرا بۆ کلیپ کردنى گۆرانێکى خاتوو دڵنیا کە ئێمە وەک کۆمپانییاى پەیڤین ئاڕت کارى وێنەگرتنمان بۆ کرد و کارەکەش کرا, بەڵام
سەیر لەوەدایە کە کەسێک بە ناوى ڕەوەند جەواد هات و خۆى کرد بە دەرهێنەر کە لە ئەساسا ئەو ئیشى ئەوە نیە . دواى تەواو کردنى کارەکە پارەى هیچ یەکێک لە ستاف و ئەکتەرەکان نەدرا !! کە رەوەند نزیکە 800 دۆلارى لە کۆمپانیێک وەک سپۆنسەر وەرگرت بەڵام خۆى پارەکەى خواردوو مافى ئەوانى ترى نەدا . دواى ئەوە لە مالپەڕێکا خۆى ئەڵێ کە من خامەم دزیوە لەو بەڵام بە شاهێدەوە خۆم مصەوەڕى ئەم کلیپەم کە لە کاتى خۆى بڵاویان دەکەمەوە ئەو خامەکانى لە ناو هاردى من کۆپى کردوەو بردویەتى وەک کارێک دور لە ڕەوشتى هونەرى ئەیەوێ خۆى ببێ بە دەرهێنەر کە لە ئەساسا دلنیا خۆى دەرهێنەرە . لێرەدا ڕەوەند ئه لێ کلیپ بڵاو ئەکەمە و پارەش نادەم و ناوى منیش ئەسرێتەوە کە خۆم وەک بێدار میرزا بەرپرسى کۆمپانییاى پەیڤین ئاڕتم و وێنەگرى ئەم کلیپەى دڵنیا خانیشم . هەڵوێستى خاتوو دڵنیاش بە داخەوە هیچ نەبوو چونکە ئەویش بەشدارە لە پارە نەدانەکە . ئێستاش وەک مافێکى کۆمپانییاى خۆم ئەم کارەم بڵاو کردەوە و خۆشم مۆنتاجم کردوە .
بەرپرسى کۆمپانییاى پەیڤین ئاڕت :: بێدار میرزا