زانا دزەیی: ھونەرمەندی گەورە مەزھەری خاڵقی بڕیاریداوە لەساڵی نوێی ٢٠١٣ چەند گۆرانییەکی نوێ تۆمار و بڵاوبکاتەوە.
ھونەرمەند مەزھەری خاڵقی بە(سڤیل)ـی راگەیاند “بەجدی بیرم لەوە کردۆتەوە و ئامادەکاریشم بۆ کردووە لەساڵی نوێدا چەند گۆرانییەکی نوێ تۆمار
بکەم، وەک تاقیکردنەوە نییە، بەڵکو دەمەوێت ئەمساڵ ساڵی دەستپێکردنەوەی من بێت، لەوانەیە ئەمساڵ ئەرکەکەم سووکتر بێت بۆئەوەی بتوانم چەند گۆرانییەکی نوێ تۆمار بکەم، بەڵام نازانم کەی بڵاو دەبێتەوە”.
ناوبراو لەساڵی پاردا لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤار سڤیل راگەیاند “دەمەوێت دەست بەگۆرانیگوتن بکەمەوە، بەڵام نازانم کەی ئەو دەرفەتەم بۆ دێتە پێش و ئەرکی رۆژانەم رێگەم بدات”.