چرا- تایبەت : توانیمان چاوێک بە کارە تازەکەی بخشێنین، دواهەواڵی بزانین، لە خالە جیاوازەکانی ئەم کلیپە و کلیپەکانی تر بکۆڵینەوە و هونەرمەند گۆران نوری بێنینە ئاخاوتن.
لە لێدوانێکی تایبەت بەچرا گۆران پڕژایە سەر دواکاری هونەری و بەم شێوەیە بۆمان دووا.
” کلیپی دوهەمم کۆتایی بە کاری وێنەگرتنی هاتووە کە گۆرانی (بۆ کوێ دەڕۆی)یە لەلایەن هونەرمەند نەریمان بابان تێکست و ئاوازی بۆ دانراوە و کاری موزیک لەلایەن هونەرمەند عارف شەکوری ئامادەکراوە وە بەکامیرای (ڕێد) لە ووڵاتی سوید لەلایەن کۆمپانیای سینەماڤارشن وێنەی گیراوە”.
سەبارەت بە سیناریۆ و سەرپەرشتی ئەم کلیپە کە بەڕێز هەردی نوری ئامادە یکردوە وتی:
” ئەم کلیپە چەند خاڵێکی جیاواز لە خۆی دەگرێت لەگەڵ کلیپەکانیترداو چەند تازە گەریێک کراوە لەم کلیپەدا وەکو، بە کار هێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی سویدی و، ئۆتۆمبێلی پۆلیسی سویدی،نەخۆشخانە،وەرگێرانی ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەم کلیپە تەنها بۆ ئەوەی ڕاستی چیرۆکی ئەم گۆرانیە بسەلمێنێت و سەبارەت بە خەرجی ئەم کلیپە بەڕێزیان وتیان کە 75 هەزار کڕۆنی تێچوە کە دەکاتە 11 هەزار دۆڵار. ”
لە کۆتای لێدوانەکەی هونەرمەندی ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەلبومێکی گۆرانیان ئێستا ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەدوە کە بەم زووانە بە هاوکاری کۆمپانیای ئارۆ بڵاو دەبێتەوە کە ئەمیش لە 8 تراک پێکهاتووە.