کارۆخ مەلا ئەسعەد.”(حەیرانا غەمگین) باس لە مێژوو و ڕۆژە سەختە ناخۆشەکانی شاری هەولێر دەکات و نەفرەت لە نەیارانی ڕابردوو و ئێستای پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.:
گۆرانیبێژی گەنج (میرا) هەواڵی چڕینی حەیرانێکی بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە ناو براو گوتی:” کاری نووێم بەرهەم هێنانی حەیرانێکە بەناوی (حەیرانا غەمگین). هەروەها ئاوازی ئەو حەیرانەیشم لەلایەن هونەرمەند (هەڵکەوت زاهیر)ـەوە بۆم ئامادە کراوە و تێکستەکەیش (ئەدیب چەلکی) بۆمی هۆندووەتەوە و میووزیکەکەیش لە وڵاتی تورکیا (یەڵدان ئێرگزۆڵ) بە ئەنجامی گەیاندووە.
گوتیشی:” لەم کاتەندا لەگەڵ ستافێکی بەتوانای شاری هەولێر بەسەر پەرشتی و دەرهێنەرایەتی (سامان عەدنان) و هاوکارانی (بۆتان عەبدووڵڵا) و (کارزان فەیسەڵ) و (پشتیوان) حەیرانەکامان کردووە بە کلیپ و لە ساتە وەختێکی نزیکیشدا دەیخەینە بەردیدی بیسەرو بینەرانەوە.