پۆڵا قاسم نوری : پێویستە سامانی ھونەری ھونەرمەندی شەھید ئیدریس سنجاوی وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین ئەو وێنانە بەرھەم و سامانی کاکە ئەحمەد و شۆخانە ,سامانی ھونەرمەندانی ھەولێرە ئەرشیف و سامانی ھونەری کوردی یە
ئەو وێنە ئەرشیفیانە بەرھەمی چەندین ساڵەی لە ئەنجامی ئەفراندن و بزاڤی ھونەری یە گەران بەناو شاخ و شار و دێھات و کوچە و کۆڵانی ئەم ووڵاتە زامدارە ,کاکە سنجاوی تۆ ھەمیشە لە تەکمانی لە”ھۆڵی شانۆ و چایخانەی مەچکۆ و رۆیشتن بۆ ھەر فیلمێک ,لە سەکۆی ھەر شانۆیەک ,لەکۆنسێرت و ھەر ڤیستڤاڵێک و بینینی و دیتن و بەسەرکردنەوەی ھەر یادێک” تۆ رابەرمانی رۆڵی سەرەکی لە بیر و ئەندێشە بەرانبەرمانی تۆ نەمری چونکە بەرھەمەکانت زیندووە قسە خۆشەکانت بەردەوام لە مێشکمان ئەزرینگێتەوە ,تۆ شەھیدی ھونەرو رۆژنامەڤانی و فیدراڵی و بەھێزی ھەستی نەتەوایەتی یەکخستنەوەی ماڵی کورد ,ھەزاران سڵاو لە گیانی بەرزەفرت بەھەشت شوێنت بێت ,ئەحمەد تەمەندرێژ بیت درێژە بە کاروانە بەردەوامەکەت بدات,چەپکئ گوڵی وەفاداری بۆ مەزاری سەربەرز و سەرکەشتبئ ھەمیشە تۆمان لەبیرە.
ھونەرمەند”ئیدریس محەمەد ئەسعەد” ناسراو بە ئیدریس سنجاوی ساڵی ١٩٧١لە ھەولێر لەدایک بووە و دەستپێکی کاری ھونەری ساڵی ١٩٨٧ بووە وخاوەنی زیاتر لە ٢٠بەرھەمی شانۆیی و فیلم و زنجیرە تیڤی و چەندان بەرنامەی تیڤی ,ناوبراو لەکارەساتی ١ی شوباتی ٢٠٠٤تیرۆرکرا.
پۆڵا قاسم نوری