خه‌می تۆ خه‌می ئه‌م جاره‌ی دیلان ه بۆ مناڵانی چه‌وساوه‌و به‌شمه‌ینه‌ت که له ڕۆژگاره سه‌خته‌کانی گوزه‌ران و له ناسکترین ساته‌کانی ته‌مه‌نی پڕ میهرو جوانیان ناچار به‌کاری تاقه‌ت پڕوکێ ده‌بن و جه‌نگه سارده یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی جیهان زۆر بێڕه‌حمانه ڕۆحی په‌پوله‌ی یانی له خۆڵ خوڵقاندون ،دیلان علی له‌تیف پاش ماوه‌یه‌ک دابڕان له کاری هونه‌ری ده‌یه‌وێت له‌م به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌ی بۆ مندالان په‌یامی خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی به گشت مندالانی هیوا به ئاینده‌یه‌کی نوێ بگه‌یه‌نێت تاچیتر جیاوازی و نابه‌رابه‌ری و نا یه‌کسانی ده‌ربه‌ده‌ری و شه‌ڕو کوشتن هه‌ژاری نه‌بێته یاری و گه‌مه‌ی منداڵان..
دیلان ئه‌م جاره به‌ڕه‌نگی جیاواز ئاواز ده‌چرێت و پێمان ده‌ڵێت نا بۆ جیاوازی ،به‌ڵێ بهیه که‌وه بۆ خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه‌ژیان.
خه‌می تۆ ئاواز‌و دابه‌شکردنی مۆسیقا دیلان و هۆنراوه‌ی کرمانج محمود و پیانۆ دیلان
فیۆلین ، عارف ئیبراهیم پورو
کامێرای ،جاکۆب ئێبهرن و شۆڕشڤان شێرۆیه.
خه‌می تۆ له ئاینده‌یه‌کی نزیک دا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و دیلان دێته‌وه ئامێزی عاشقانی