كارۆخ مەلائەسعەد: ئاواز و هۆنراوهی بەرهەمە نوێیەكەی تەمەن سەید ئەحەد هیی خۆیەتی و محهمەد یاسین لە ستۆدیۆی ڕۆژ، ئەو كارەی بۆ بەرهەم هێناوە.
تەمەن بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت: “بێئاگا” ناونیشانی گۆرانییە نوێیەكەمە و لەو ڕۆژانەیش به هۆی كەناڵە هونەرییەكانەوە پەخش دهکرێت..
ئاواز و هۆنراوهکهیشی ههر خۆم دامناوه و ‘محەمەد یاسین’ـیش میووزیكەكەی لە ستۆدێۆی ڕۆژ دابهش کردووه. سامی سەباح کلیپی بۆ گۆرانییەكهم کردووه.
ئهو دەیشڵێت: “كارەكانی نێو ئەو كلیپەم بە شێوازێك بەرهەم هاتووە كە تا ئێستا هیچ هونەرمەندێكی كورد بەو شێوازە كاری نەكردووە و بە شێوەی یەكگرتەیی کردوومانه. ئاریا سوپەر ماركێت، خهرجییهکهی ئەو كارەی کێشاوه و ڕەوەند ئەمجەد، کارهکهی سهرپهرشتی کردووه و بەرهەمی كۆمپانیای (ئاڤانا)یه.
گوتیشی: “چەند كەسێكی بەتوانایش كاریان لەو كلیپەدا كردووە: نواندن؛ فارس عەلی، گرافیك؛ كاروان ك.، میكیاژ؛ میدیا قازی، ڕووناكی؛ فورات، تەنەر دەمیر، كەرەم. باك ستەیج؛ بڕیار ئسماعیل، هاوكار لاوە عوسمان، سوپاس بۆ كۆمپانیای كۆك، بەفرین ستی و هەرێم محەمەد