کارۆخ مەلا ئەسعەد: بەگوتەی خۆی یەڵڵا شوفێر پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و وەکوو بەرهەمێکی باشیش لای گووێگرانی گۆرانی کوردی پەسەند کراوە، ئەوەیش بووە بە هۆکارێک کە بۆ جارێکی دیکەیش گۆرانی بچڕێت و زیاتر پەرە بە بواری گۆرانی گوتن بدات .”
گۆرانیبێژ شەهرام سەردار لەبارەی بەرهەم هێنانی بەرهەمێکی تازەی بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی:” دوای بڵاو کردنەوە و سەرکەوتنێکی باش و پەسەند کردنی گۆرانی (یەڵڵا شۆفێر)ـم لای خەڵک، بڕیارمدا بۆ جارێکی دیکەیش گۆرانیەکی نووێ بهێنمە بوونەوە. کاری ئەم جارەیشم بەناو نیشانی (دوا وشەکانم بۆتۆ)ـە، ئەو کارەیشم گۆرانیەکی سینگڵەو ئاوازی سیڤان عەباس)ـەو هۆنراوەی کەیوان جەلال و سالار نەجمەدین)ـە، میووزیکەکەیش لە ستۆدێۆی ڤینۆ ئارام سەردار کاری بۆ کردووە.
گوتیشی:” لە ئێستادا سەرقاڵی کلیپ کردنی هەمان گۆرانیم و لە کاتێکی نزیکیشدا لە ڕێگای کەناڵە هونەریە کوردیەکانەوە پێشکەیش بە هەوادارانمی دەکەم. تەواوی کارەکانی ئەو کلیپەیشم ئارام سەردار بە جێیان دەگەیەنێت و لەبەرهەم هێنانی کۆمپانیای ڤینۆ دەبێت. هەروەها سینارێۆکەیش خۆم نووسیومەو سەرپەرشتیار بۆتان ئەبوو بەکر)ـە.