گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی، ئاماده‌کاری ئه‌لبوومێکی نوێی گۆرانی ده‌کات، تێیدا به‌سته و مه‌قامی فۆلکلۆری کورد و موزیک و ریتمی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێته ده‌کات.
ئه‌یوب عه‌لی، له فانکلۆبهکهی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکدا بڵاویکردۆته‌وه، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی نوێترین ئه‌لبوومی خۆیه‌تی و له قۆناغی کۆتایی دایه.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران و موزیکژه‌نانی له‌م به‌رهه‌مه‌دا هاوکارن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، به‌رهه‌مهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی کورد، ئینگلیز و هیندی چه‌ندین دیکه کاریان له‌سه‌ر گۆرانییه‌کانم کردووه، ئه‌وانیش تۆنی ویت، چێت، جیما نیکۆل، عارف شاکوری، هه‌رێم سه‌لاح و گۆران کامیل
کاری تۆمارکردنی گۆرانییه‌کان له ستۆدیۆکانی له‌نده‌ن، بێرمینگهام، رۆتردام، ئه‌ستانبۆڵ، لۆس ئه‌نجێلس و فرانکفۆرت جێبه‌جێ ده‌کرێت، تێکستی گۆرانییه‌کانیش شاعیر ئه‌دیب چه‌لکی، جه‌بار حه‌بیب و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئاماده‌یان کردووه، جگه له چه‌ند تێکستێکی گۆرانیبێژ خۆی
له باره‌ی ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌که‌یه‌وه، ئه‌یوب عه‌لی، ده‌ڵێت، ئه‌لبوومه‌که “به‌رهه‌مێکی یه‌کجار جیاوازه، به تایبه‌تی چه‌ند دانه‌یه‌ک له گۆرانییه‌کان که هه‌وڵمداوه کار له‌سه‌ری ئاوێته‌کردنی به‌سته و مه‌قامی فۆلکلۆری کورد و له‌گه‌ڵ موزیک و ریتمی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بکه‌م”
هه‌روه‌ها روونی ده‌کاته‌وه “لای من سنوورێک بۆ گوێگرتنی له موزیک نییه، بیسه‌ر سه‌ربه‌سته گوێ له موزیکی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک و هه‌ر ستایلێک بگرێت، لای من سنوورێک نییه بۆ کارکردن له‌سه‌ر هه‌ر ستایلێک که دڵم بیخوازێت و بزانم ده‌بێته مایه‌ی تازه‌گه‌ری و چێژ به‌خشین به گوێگر، گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رێکی پڕ له هه‌ست و جوان و پاک پێشکه‌ش بکه‌م”
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته روو “هیچ سنوورێک له هه‌ڵبژاردنی ئامێر و موزیکژه‌نه‌کان نابینم، لای من موزیک زمانی خۆشه‌ویستی جیهانه، موزیک رۆح ده‌گریێنێت و هه‌ر موزیکیش رۆح شاد ده‌کات، جا گرنگ نییه چ ستایلێک یان به‌رهه‌می چ نه‌ته‌وه‌یه‌که، بۆیه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێم بێ سنوور ده‌ڕوانمه جوانی و پاکی و سۆزی موزیک، هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه‌م ناو نا بێ سنوور”
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ئه‌یوب عه‌لی، که له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووکدا ئاراسته‌ی هه‌وادارانی کردووه، سه‌ردانی ئەم لینکە بکه‌ن
http://www.facebook.com/ayubmusic