دوای حەوت ساڵ بێدەنگی لە کاری نوێ هونەرمەند مەریوان سەفادین بە چەن کارێکی نوێ دێتەوە مەیدانی هونەر و لە ئایندەیەکی نزیکدا چەن بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
جەنراڵەکانی ئەم بەرهەمە نوێیانەی هونەرمەند وەك هۆنراوەنوس بەڕێز ( گەشبیر ئەحمەد و ڕێبوار ئالانی و چەن هۆنراوە نوسێکی دیکەن ) وە موزیکی ئەم بەرهەمانە ی هونەرمەند مەریوان سەفادین لە لایەن (هونەرمەند کارزان مەحمود ) دانراوە کاری کلیپکردنی ئەم بەرهەمانە لەلایەن هونەرمەند هەژار دهۆکی بۆ ڕێکخراوە وە ناوبراو هەڵدەستێ بە کلیپکردنی بەرهەمەکانی هونەرمەند مەریوان سەفادین ئەم بەرهەمانە هەموی لە وڵاتی سوید بە ئەنجام گەیەنراوە .وە هونەرمەند مەریوان سەفادین پێی ڕاگەیاندین کە مەسرەفێکی زۆری لەم کارە هونەریانەدا کردوە تەنها لەبەر ئەوەی جیاوازتر لەبەرهەمەکانی پێشوی وە کوالیتیەکی باشتر کارکانی بە ئەنجام بگەیەنێت ئێمەش زۆر دەسخۆشی لە هەنەرمەند مەریوان سەفادین و هەموو ئەو کەسانەی لەگەڵیدا هیلاك بون بەم بەرهەمە نوێیانەیە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین
https://www.facebook.com/mariwan.safadinn