شێرکۆ جه‌لال : گه‌لۆ وه‌ك ئاشکرایه ماوه‌یه‌که به‌رنامه‌ی عه‌ڕه‌ب ئایدل له که‌نالی ئاسامانی ئێم بی سی ده‌ستی پێکردوهوههموو شه‌وانی هه‌ینی هه‌رجاره‌و چه‌ند به‌هره‌دارێك له‌وڵاتێکی عه‌ڕه‌بی پیشان ده‌دات بۆوه‌ی له‌ئاکام له‌گه‌ڵ به‌ڕێکردنی قۆناغه‌کانی ده‌رچوون ژماره‌یه‌ك لهوبههره مه‌ندانه بگه‌ن به پله‌ی کۆتایی و ده‌رچوون به‌یه‌که‌م یان دووهمووسێ یه‌م.
بێگومان له‌گه‌ر گه‌یشتنیان بۆوڵاتی عیڕاق و هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵێک گه‌نجی ناوه‌ڕاست و خواروی عیڕاق بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن و تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌وبه‌رنامه‌یه روویان له کوردستان کردبوو بۆ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستان به‌تایبه‌تیش زۆربه‌ی به‌شداربووان له‌شاره‌کانی به‌غدادو به‌سڕه هاتبوون. ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێش بووژنه به‌هره‌مه‌ندێکی شاری هه‌ولێریش به‌ناوی په‌رواز به‌شداری له‌وبه‌رنامه‌یه کردبوو له‌گه‌ڵ گه‌نجێکی کورد به‌ناوی فه‌رهه‌نگ کهلهئاکام ئاشکرابوو ئه‌وژنه هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گۆران سالحه . گومانمان له‌وه‌دانیه کهئهوبهرنامهیه به‌رنامه‌یه‌کی سه‌دده‌رسه‌د عهڕبیهو لهکهنالێکی به‌ناوده‌نگی عه‌ڕه‌بی پێشکه‌ش ده‌کرێ که ئه‌ویش ئێم بی سیه که‌واته ئه‌گه‌ر تۆزێك به‌لۆژیك بدوێین گه‌ره‌که به‌شداربوان هه‌رهه‌موویان به‌ڕه‌گه‌ز عاره‌ب بن ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وهۆیه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه که به‌لایه‌نی که‌م له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ڕه‌بی چه‌ند ملیۆن که‌سێك سه‌یری ئه‌وبه‌رنامه‌یه ده‌که‌ن گومانیشم لهودانیه له‌وچه‌ند ملیۆن که‌سه هه‌زان که‌سی ڕه‌گه‌زپه‌رست و تاپله‌ی فاشیزمیشی عه‌ڕه‌بی تێدا هه‌یه‌که سه‌یری ئه‌وبه‌رنامه‌یه ده‌که‌ن .
ئالێره‌وه ده‌چمه سه‌رناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌م ئه‌ویش به‌پرسیارێك ده‌ست پێ ده‌که‌م. ئایا تاچهندئازایهتی ده‌وێت هونه‌رمه‌ندێکی زۆربهناودهنگی بهڕهگهزعهڕهب و خه‌ڵکی وڵاتی لوبنان له‌وکاته‌ی په‌روازی کورد ڕهگهزوخهڵکی کوردستان بهعاڕهبی گۆرانی ده‌ڵێت دوای ته‌واکردنی گۆرانیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێت حه‌زده‌که‌م گۆرانیکمان به‌زمانی کوردی بۆبڵێیت ؟ لێره له‌هه‌مان کات و سات ئاوازدانه‌ری مسری بهناودهنگ حه‌سه‌ن شافعی هاڵی دایهوووتی به‌ڵام من پێت ده‌ڵێم پێی تۆ گه‌ره‌گه له هزری خۆت دایبنێی که‌ده‌بێت به‌زمانی عاڕه‌بی گۆرانی بڵێیت که‌واته ئهوویستی هێلێکی سوور بۆپهروازدابنێ و ڕاسته‌وخۆ پێی بڵێیت ئه‌وبه‌رنامه‌یه بۆ خه‌ڵکی عهڕهبهو بۆ ده‌نگی عه‌ڕه‌بیه به‌ڵام هه‌رله‌کاتی قسه‌کانی حه‌سه‌ن شافعی هونه‌رمه‌ند ڕاغب عه‌لامه هه‌ڵیدایه‌و ووتی من پێشنیارده‌که‌م په‌رواز له‌به‌رنامه‌ی عه‌ڕه‌ب ئادیل به‌رده‌وام بێت به‌زمانی کوردی گۆرانی بڵێت به‌ڕاستی من له‌کاتی قسه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌زویه‌کی گه‌رم به‌گیانم داهات… ده‌کرێت بڵێن بۆ؟ گومانمان له‌وه‌دانیه کهئهوبهرنامهیه به‌رنامه‌یه‌کی عهڕبیهوناشبێت به‌پێچه‌وانه‌ی ستانداری به‌رنامه‌که هه‌ڵسوکه‌وت بکرێت ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لهبههرهمهندان به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌چڕن به‌ڵام ئه‌وه‌لیات ته‌نها بۆ گۆرانی عه‌ڕه‌بیه ئهوبههرهمهندانهی به‌زمانی بێگانه گۆرانی ده‌ڵێن ته‌نها بۆ ده‌رخستنی توانای قورگ و ئهداکردنیانه بۆ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که به‌ڵام له‌سه‌رو به‌ری ئه‌وشتانه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ڕاغب عه‌لامه داوالهپهرواز ده‌کات که به زمانی شیرینی خۆی به‌کوردی گۆرانی بڵێت و هه‌روه‌ها پێشنیاری لیژنه‌که‌شی کرد که با لهونی گۆرانی کوردی هه‌بێت له‌ناو به‌رنامه‌ی عه‌ڕه‌ب ئایدل جگه له‌وه‌ش ههرڕاغب عه‌لامه داوای له کاک فه‌رهه‌نگ کرد که وه‌ك وه‌رگێڕێك له گه‌ڵ په‌روازخان به‌شداری به‌رنامه‌که‌ی کردبووکهئهویش گۆرانیه‌ك بڵێت ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که خۆی ئاماده‌نه‌کردوه بۆ به‌رنامه‌که به‌ڵام ههرگۆرانیهکی عاڕه‌بی ووت‌و ئه‌ویش بۆ قۆناغی داهاتوو تێپه‌ڕبوو .
گومانتان نه‌بێت هه‌ڵوێستێکی والهلایهن هونه‌رمه‌ندێکی واگهورهوناسراوی عاڕه‌ب له‌وانه‌یه بهزۆرلهسهری بکه‌وێت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌خه‌ڵکی عاڕه‌ب به‌ڵام ناشبێت ئهوهوفهرامۆش که‌ین که هاوکات له‌ڕێگه‌ی ده‌نگی په‌رواز خان تاپلهیهکی باش دنیای عاڕه‌ب ئاشنا بن به لهونی گۆرانی و ئاواز‌و ده‌نگی کوردی وه‌ك ڕاغب عه‌لامه ووته‌نی بۆیه له‌کۆتایی گه‌ره‌که بێژم هه‌ڵوێستێکی وا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وه‌ره ڕاغب عه‌لامه شایسته‌ی سوپاسێکی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها داوه‌که‌ی ژنه هونه‌رمه‌ند ی به‌ناوبانگی خه‌لیجی ئه‌حلام له به‌هره‌مه‌ند پهروازکه سیدیه‌ک بوو به‌ده‌نگی په‌رواز که هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌داو ووتی دڵم به‌ربۆوه ناودهنگت ئه‌وش ئاماژه‌یه‌کی تری سه‌رکه‌وتن و به‌هره‌مه‌ندی ئه‌وژنه کوردیه که‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی عاڕه‌بی باناودهنگ ئاماژه‌ی پێکرا که‌واته هه‌رله‌ئێستاوه ئه‌وژنه ده‌کرێت بێته ناودنیای گۆرانی و خزمه‌ت بهوهونهره مه‌زنه بکات که بێگومان ئه‌و به‌ختێکی گه‌وره‌تریشی هه‌یه که‌هاوسه‌ره‌که‌ی میزیک ژهنوو گۆرانی بێژه یارمه‌تی ده‌رێکی باشی ده‌بێت . ئه‌گه‌رچی له‌لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یس بووك کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئهودووبههرهمهنده کوردهکرا کهزیاتریان خۆیان له‌وه ده‌بینیه‌وه که نه‌یان ووتوه هه‌رێمی کوردستان یان نه‌یان ووتوه کوردین به‌بیری من زۆرڕاست نیه ئه‌وشتانه له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیکان زۆر گه‌وره بکرێت چونکه ڕودهی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆفیهنیزم و فاشیزم هیچ خزمه‌تێك به کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ناکات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عاڕه‌بی خراپ له‌گه‌ڵ ئیمه‌ی کوردکردی ئێمه دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه مانای ئێمه‌ش هیچمان نه‌کرد بۆمرۆڤایه‌تی و هیچیشمان نه‌گۆڕی له‌ئاست خهسهڵته پیرۆزکانی له‌خزمه‌ت به‌مرۆڤ بۆ ئێمه دووبارهوکۆپی و خه‌ڵكی فاشیزم بین به‌خێر گه‌ره‌که ئهوهبیین که‌خۆمان هه‌ین و ئه‌وه‌بین که‌خۆمان ده‌یکه‌ین و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین….