بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی ئەلبوومە تازەکەی وخزمەتکردنی بە ھونەری کوردی ھوتێلی چوار چرا، لە پرێس کۆنفراسێکی تایبەت رێزی لە ھونەرمەند بڵند ئیبراھیم نا .
لە لێدوانێکی تایبەتی دا خەسرۆ عوسمان خاوەنی ھوتێلی چوار چرا بۆ راگەیاندنەکان گوتی: لای ھەموان ئاشکرایە کە ھونەری کوردی ئێستا ھەمیشە روو لەباشی دەکات، ئەوەتە چەندین ھونەرمەندی بەتوانا لە کوردستان خزمەت بەھونەری کوردی دەکەن،رێزلینانیش بۆ ھونەرمەند بڵند ئبراھیم لە ئێستا لە کاتی خۆیەتی چونکە ئەویش وەک چەندن ھونەرمەندی تر خزمەتی بە ھونەری کوردی دەکات .
خەسرۆ عوسمان ئاماژە بەوەش دەکات لە داھاتوو چەندین پرۆژەی جیا جیایان بۆ ھونەرمەندانی کوردستان ھەیە و ھیوای ئەوەشی خواست کە ھەمووھونەرمەندان خزمەت بە ھونەری کوردی بکەن
جێگای ئاماژە پێدانە ھوتێل چوار چرا لە لایەن ھونەرمەندان رۆشنبیران و نوسران بە ماڵی ھونەرمەدان ناو براوە .
ڕێکەوت سەلام