كانی هەڵەبجەیی تاوەكوو ئێستا وەكوو شاعیرێكی لاو ناسراوە و خاوەنی چەندین كارۆخ مەلا ئەسعەد: شیعرە و لە زۆرێك لە كەناڵە ڕاگەیاندنەكانیشدا چاوپێكەوتنی وەكوو شاعیر لەگەڵدا كراوە. بەڵام دەیەوێت جگە لە شاعیری وەكوو گۆرانیبێژیش دەربكەوێت.
كانی هەڵەبجەیی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاماژەی دا كە جیا لە بواری شیعرنووسین هەوڵی داوە لە بواری گۆرانیگوتنیشدا دەربكەێت، هاوكات بۆ جاری دووەمییەتی ئاڕاستەی بوارەكەی دەگۆڕێت و ڕووی دەكاتە گۆرانی چڕین.
هەڵەبجەیی لە بارەی ئەو كارە تازەیەوە گوتی “ئەو كارەم گۆرانییەكی سینگڵە كە ئاواز و دابەشكردنی موزیكەكە لە لایەن ئاریۆس حەمە سەعیدەوە بۆم ئامادە كراوە و سووپاسی دەكەم. هەروەها هۆنراوەكەیش بە هاوبەشی نێوان من و پێشەوا نووسراوە و باس لە چیرۆكی خۆشەویستیی دەكات.
بڕیاریشمان وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە شێوەیەكی سەركەوتووانە گۆرانییەكە كلیپ بكەین و پێشكەشی هونەردۆستانی بواری گۆرانی بكەم، ئومێدیش دەكەم توانیبیتمان كارێكی جوانمان هێنابێتە بوونەوە