كارۆخ مەلا ئەسعەد: خانمەگۆرانیبێژی عەرەب دالی بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند كە گۆرانییەكی تازەی بە ناوونیشانی “لێم زوویر مەبە” بە زمانی عەرەبی بەرهەم هێناوە و لە ئاییندەیەكی نزیكیشەوە بە كلیپەوە بڵاوی دەكاتەوە. دالی گوتیشی “هەمان گۆرانیم لە لایەن دەرهێنەر و وێنەگر ئاكام ڕەزایی بە كلیپ كراوە و ڤین پڕۆدكشنیش سپۆنسەری كردووە و بەرهەمی كەناڵی ڤین تیڤی دەبێت.
هەروەها ئەو كارەیشەم لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە و ئومێدواریشم توانیبێتم بەرهەمێكی جوان پێشكەش بكەم.”