چرا: هەر لەسەرەتای دەستپێکی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ یەکێک لەوانەی بووە قسەو باسی میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچە گەنجێکی عێراقی بوو بە ناوی ( رغد الجابر).
رەغەد هەر لە سەرەتای بەرنامەکەوە نەیتوانی هیچ قۆناغێک ببڕێت و ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە. دوابەوای ئەمە دەنگۆی خۆکوژی بە هۆی دەرنەچوونی لەم بەرنامەیە بلاوکرایەوە کە ئەمیش پڕوپاگەندەبوو.
ڕەغەد بە هۆی هەڵس و کەوتی کاتی بەرنامەکە و چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ناوبانگی دەرکرد و بوو بە قسەوباسی بەشداربووانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
لەگەڵ ئەوەی ئەم کچە هەر لە یەکەم قۆناغ کرایە دەرەوە ئێستا یەکەمی ئەرەب ئایدڵ (Arab Idol)ـه لە زۆری بینەر لە سەر وێبگەی یوتیوب و توانی زیاتر لە پێنچ ملیۆن و پێنچ سەد هەزار بینەر (5.529.302بینەر) بۆ خۆی ڕابکێشێت کە تا ئەم ساتە هیچ لە بەشداربووە پێشکەوتووەکانی ئەرەب ئایدڵ نەگەیشتوونەتە ئەم ڕێژەیە.