کارۆخ مەلا ئەسعەد: دوو گۆرانیە تازەکەی لە تورکیا کاری بۆ کراوە و لە وڵاتی سویدیش کلیپیان دەکات و لە کوردستانیش بڵاویان دەکاتەوە.
هێرش بەرزنجی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە ڕێگای ڕۆژنامەی “هەولێر”ـەوە هەوادارانی ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستادا دوو گۆرانی نووێ ی لەسەر ستایلی پۆپ بەرهەم هێناوە و، گۆرانیەکیان لە ئاوازی خۆیەتی و گۆرانیەکی دیکەیشی ئاوازێکی وەرگیراوی ئیسسپانیا و هۆنراوەکانیش لەلایەن هەر یەک لە شاعیران حەمە سەعید ئیبراهیم و سەباح بایەزنی بەناو نیشانی عەشقی تۆ و خۆزگە بۆی هۆندراوەتەوە. هەروەها دابەشکردنی میووزیکوو دانگی لە وڵاتی تۆرکیا ئەنجام داوە.
هێرش گوتیشی:” لە ئایندەیەکی نزیکدا لە وڵاتی سوێد لەگەڵ ستافێکی بەتوانا هەردووک گۆرانیەکانم کلیپ و دەکەم و لە ڕێگەی سەرجەم کەناڵە هونەریە کوردیەکانیشەوە پێشکەیشی لایەنگرانی دەنگمی دەکەم