مه‌نسوور جیهانی ـ دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی “ئاسک” له رۆژانی ٢٤ و ۲۵‌ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ لە شاری مۆنتڕاڵ لە وڵاتی که‌نه‌دا بەرێوهدهچێت.
له ئاگاداریی به‌رپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی “ئاسک”دا هاتووه: ئەو کورتە فیلمە کوردیانەی کە له چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن و چیرۆکی لە ساڵی ٢٠١٩ بەملاوە ساز کرابێتن و لە یەکەم خولی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدارییان نەکردبێت، دەتوانن بە ناردن لە سەر ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی Film freeway تا کۆتایی مانگی ٦ واته جوونی ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا بەشداریی بکه‌ن.
هەروەها بەشی پەراوێزی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی”ئاسک” Assk وەکوو بەشێکی نێونەتەوەیی به ناونیشانی «نا بۆ شەڕ»، تیشک دەخاتە سەر ئەو فیلمانەی کە تایبەتمەندییان لەسەر بابەتی زیانەکانی شەڕ هەبێت.
ئەم فێستیڤاڵە ڕۆژی ۲۵‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت و خەڵاتی “ئاسک” به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.instagram.com/p/Ccw_IAZoBz5/?igshid=YmMyMTA2M2Y=
https://www.facebook.com/asskfilmfestival
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فێستیڤاڵی فیلمی “ئاسک”.