لە بەرنامەیەکی بەناوبانگی وەک ئەرەب ئایدڵ کە زۆرترین بینەری هەیە لە ووڵاتە عەرەبییەکان ڕیکلامکردن ڕۆڵی خۆی دەبینێت و هەڵبەتە بە هۆی ناوبانگی بەرنامەکە پارەیەکی خەیاڵیش بەرامبەر بە ڕیکلامکردن داوا دەکرێت.
تۆ بڵێی بۆ ڕیکلامکردنی کینتاکی چەند پارە وەرگیرابێت !؟
زۆربەی سایتە هونەری و هەواڵییەکان گرنگییان بە هەواڵی سەرخۆشبوونی ئەحلام دا لە نێو بەرنامەکە لە کاتی هەڵسەنگاندنی دەنگی یەکێک لە بەشداربووان. تۆ بڵێی دەستەی ئامادەکاری بەرنامە ئەوەندە بێ ئەزموون بن و ئاگاداری سەرخۆشبوونی ئەحلام نەبووبن !؟ لە کاتێکدا بە ملیۆنان کەس لە بەرنامەیەکی پەخشی زیندوو هەفتانە لە چاوەڕوانیی ئەم بەرنامەیە دان !؟
بۆ سایتەکان هەواڵی سەرخۆشبوون ڕەواجی زیاترو سەرنجڕاکێشترە لەوەی باس لە ڕیکلامکردنی ئەحلام بکەن بۆ خواردنی کنتاکی.
لەوانەیە شێوازی ڕیکلامکردنەکە ئەندامانی تری لیژنەی خستبێتە حالەتی پێکەنینەوە ئەویش بە هۆی شێوازەکەی ئەحلام بۆ ڕیکلامی کنتاکی و بەردەوامبوونی لەسەر ڕیکلامکردن لە کاتێکدا هەموو چاوەڕێی هەڵسەنگاندی بوون.
تۆ بڵێی کنتاکی بۆ ئەم ڕیکلامە چەند پارەی دابێتە ئەرەب ئایدڵ !؟