لە درێژەى کارو پرۆژەکانیدا هونەرمەند نوێنەر رایگەیاند لەم ماوەیەدا گۆرانیەکى تۆمار کردوە بەناوى خۆزگە، گۆرانیە نوێکەى کارێکى جیاوازەو لە روى ئەزمۆنەوە ستایڵی کارەکانى لەم دواییەدا گۆرانکارى بەرچاویان بەخۆوە بینیوە
ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە ئێستەدا لە چاوەروانى سپۆنسەردایە بۆ ئەوەى کلیپێکى زۆر جوان و شاکارى بۆ ئەنجام بدات، کە شایەنى ئەوە بێت بینەر دڵخۆش بکات و جێگای خۆی لەناو هونەری کوردیشدا بکاتەوە و ئاستی هونەرکەش بەرزتر ڕاگرێت و خزمەتیکی تربێت بەهونەری کوردی، هەروەها نوێنەر هونەرمەندى میوزیک و گۆرانى پۆپى نوێى کوردى رایگەیان لە ئێستەدا سەرقاڵى دروستکردنى ستۆدیۆیەکى زۆر پێشکەوتون، زۆرى کارەکانى گەشتوە بە ئەنجام، بە هیوان لە داهاتویەکى نزیکدا باشترین بەرهەم بە کواڵیتى ئێچ دى بڵاو بکەنەوە، کە بۆ یەکەمجارە لە کوردستاندا ستۆدیۆى لەو شێوەیە بەکار بهێنرێت،
هونەرمەند نوێنەر کە بەرێوەبەرى ماڵى هونەریی بارانە ماوەى چەنساڵێکە خۆبەخشانە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى هونەرى کوردی لە قۆرخکاری و بەکار هێنان بۆ مەرامى حیزبی و کارى نابەجێ ڕزگاری ببێت و دەنگ و رەخنەکانى گەیاندوەتە گوێچکەى هەموو بەرپرسێکى حوکومی و حیزبی و لایەنە پەیوەندیدارەکان،
ئەو ئەڵێت دەبێت هونەرمەند بیسەلمێنێت کە هونەرمەندیى بازاڕى کرین و فرۆش نیە بە کاڵاى هونەرمەندە کۆچکردوەکانەوە و تەنها خۆى بنوێنێ و هیچ داهێنانێک ئەنجام نەدات، ئەو پێ وایە کە پێویستە هونەرمەند بێدەنگ نەبێت و لە هەر ساتێکدا پشتیوانى میللەتەکەی بێت، پێویستە هونەرمەند رەخنەگرى جدى بێت،
نوێنەر ئەڵێت من کاتى خۆى هەڵوێستم نیشانداو لە بێزاریدا لە فەیسبوکى تایبەتى خۆم رامگەیاند کە حەز ناکەم جگە لە کەناڵە هونەرییەکان هیچ کەناڵێکى تر کلیپەکانم پەخش بکەن، ئەویش بە هۆى ئەوەى شەرى راگەیاندنەکان هێندە ناشیرین بوو هەستم بەوە دەکرد شکۆى ولات و گۆرانى و میوزیکى کوردى لەوە بەرزترە، بەڵام میدیاى کوردى زۆر بێباکانە بەرهەمەکانیان راگرتین و خستینیانە بەرەى دوژمنەوە، نوێنەر دەڵێ پێویستە لێبوردن و خۆشەویستى لە نێوانمان هەبێت و هەموومان کار بکەین بۆ پێشخستنى وڵاتمان،
ئەو هونەرمەندە گەنجە ئەڵێت من هەرگیز دانەبراوم لە هونەریی کوردى، ئەو ساتانەى کە دوورم لە گیتار ئەوا سەرقاڵى فێرکردنى فێرخوازێکم بۆ ئەوەى فێرى گیتار بێت، یان لە دایەرەیەکى حوکمەت سەرقاڵى ئەوە دەبم کاروبارەکانى ماڵى هونەریی باران راپەرێنم، ئەو ساتانەى کە لە ماڵەوەم لە گەڵ خێزانەکەم باسى بوارى هونەرو سەرقاڵى گۆرانی و میوزیک دەبین،
هونەرمەند نوێنەر ئەشڵێت بەڵێنم داوە گەر نەمرم دەبێت کۆمەڵێ کارى گەورە لە خزمەتى هونەریی وڵاتەکەمدا بەئەنجام بگەیەنم، زیاتر ئەڵێت هیچ شتێک مەحاڵ نیەو لەمەودوا گرنگى زیاتر دەدەم بە تواناو کارە هونەریەکانم،
لە کۆتاییدا هونەرمەند نوێنەر ئەڵێت خۆم لە خاکی بەرپێى مناڵێکى ئەم وڵاتە زیاتر نازانم و مرۆڤێکى هونەرپیشەم وەک چۆن کەناسێک شەقامەکانی شار پاکژ دەکاتەوە منیش دەمەوێت شەقامەکانی دڵى خەڵکى وڵاتەکەم جوانترو پاکژ تر و دڵخۆش تریان بکەم، من بە کارى زۆر باشەوە دێمەوە خزمەت گوێگرانى ئازیزم، داواش دەکەم لە هەر کەسوو لایەنێک کە دەتوانێت هاوکارو سپۆنسەرمان بێت بۆ ئەنجامدانى کلیپى بەرهەمە نوێەکەم کە لە ئێستەدا بەشێکى کلیپەکەى بە ئەنجام گەشتوە بەڵام چەن بەشێکى ماوەو لەبەر هۆکارى تەکنیکى ماددى کارەکەمان راوەستاوە، هیوام وایە کە بەم بەرهەمە نوێیەم دڵخۆشتان بکەم … بە هیواى شادیتان …
بۆ پەیوەندی کردن بە هونەرمەند نوێنەر-ەوە کلیک لێرە بکە