بەمزوانە هونەرمەندی لاو ( هۆزان ساڵەیی ) ناسراو بە ( ئۆزی ئێن )، نوێترین بەرهەمی لە شێوەی کلیپ بڵاودەکاتەوە … ئەم بەرهەمەی هونەرمەند بە ناوی ( یارا من )، تێکست و ئاواز لەلایەن خۆی و هونەرمەندی لاو بافڵ سەرهەنگ نووسراوە. موزیک و دابەشکردنی لە لایەن هونەرمەند بافڵ سەرهەنگەوە ئامادەکراوە
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چەند کلیپێک بە زمانی ئینگلیزی، ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەرمەندە بە زمانی کوردی. له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م کلیپه ستۆدیۆی یاد میدیا لە هۆڵەندا بە هاوکاری دانس گروپی فۆلکلۆری نوپێل ئەم کلیپەی بەرهەمی هێناوە
هۆزان ساڵه‌یی لە 1983 لە که‌رکوک لە دایکبووە، له دونیای هونه‌ر و مۆسیقادا به ئۆزی ئێن ناسراوه، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به خوێندنی که‌مان کردووه، له 1993 وه له هۆڵەندا ده‌ژی، له 2009 زانکۆی میدیای له هۆڵه‌ندا ته‌واو کردوه، تا ئێستا به‌رده‌وامه له کاری هونه‌ری. له چه‌ندین یادی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و بۆنه‌دا به‌شداری کردووه. سه‌ره‌تا به زمانی ئنگلیزی ده‌ستی به گۆڕانی گوتنی کردووه‌و دوو گۆرانی پۆپ موسیک بە کلیپەوە بڵاوی کردۆتەوە
.بۆ زیارتر زانیاری ده‌توانن سه‌ردانی سایتی ئۆزی ئێن بکه‌ن
www.ozie-n.com