کارۆخ مەلا ئەسعەد: ئەو نایەوێت ناوی شاعیر بەسەرخۆیدا بسەپێنێت بەڵکوو دەی هەوێت تەنیا وەکوو هۆنراوە نووس ناو ببرێت چونکە تەنیا هۆنراوەی گۆرانی دەنووسَێت، هەروەها تا ئەو کاتانەیش زیاتر لە 100 هۆنراوەی کراوەتە گۆرانی.
هۆنراوە نووس مامۆستا جەبار حەبیب لە دیمانەیەکی ڕۆژنامە”هەولێر”ـدا دەڵێت:” وەکوو خۆم هیچ کەسێک لە نێوو کورددا شک نابەم کە بتوانێت هۆنراوەیەکی جوان بۆ گۆرانی بنووسێت بەدەر لە زیاد ئەسعەد، وەلێ هۆنراوەی گۆرانی نەنیا بریتینیە لە ڕیزکردن و جوود کردنی چەند وشەیەک، بەڵکوو ئەوەی کە هۆنراوە دەنووسێـت دەبێت باکگڕاوندێکی تەەواوی ڕۆشنبیری مەعریفی لە زمانی نووسینی ئەدەبیاتدا هەبێت و زمانی میووزیک بزانێت و ستایلی گۆرانیەکانیش بناسێت و یاساو ڕێسایەکی زۆری تریش هەیە کە دەبێت فێری ببن. لەلایەکی دیکەوە دەڵێت:” تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 100 هۆنراوەم لەلایەن چەند گۆرانیبێژێکی ناودار کراوەتە گۆرانی، نموونەی هەندێک لەوانەیش خوالێخۆشبوو فواد ئەحمەد، زیاد ئەسعەد، زەکەریا عەبدووڵڵا، هەردی سەڵاح، بڵند ئیبراهیم، ڕۆژ کەریم، کوردە، هێڤی، ئومێد باڵەبان، شوان فواد ئەحمەد، بەڵێن خالید،ماردین کانەبی، دواڕۆژ، ڤینا فەرشید، مەحمەد عەزیز، نوری گەرمیانی، شەهریار و چەندانی دیکە. بەڵام ئەوەی بەشایانی باسکردنی دەزانم و دەمەوێت باسی لێوە بکەم ئەوەیە کە زەکەریا لە گۆرانی نەتبینم و چەند گۆرانیەکی دیکەی ناوی نەنوسیوم و حەقی خواردوومە هەردی و بڵندو چەندی دیکەیش بە هەمان شێوە ئەو مافەیان خواردوومە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتیشی:” لە ئێستایشدا سەرقاڵی نووسینی چەند هۆنراوەیەکم بۆ چەند گۆرانیبێژێکی باش، هاوکات لەو کاتانەدا دەیشتوانم بڵێم کە لە ئێستا بەدەر لە هۆنراوە نووسین وەکوو ئاوازدانەرێکی سەرکەوتوویش دەتوانم ئاواز دابنێم.