ئا:كارۆخ مەلائەسعەد: خانمەگۆرانیبێژ لۆكە زاهیر و میرا، بەمەبەستی سازدانی كۆنسێرت دەچنە قوبرس و، لەوێ گۆرانی كۆن و نوێیەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن.
لە لێدوانێكدا ڕۆژنامەی “هەولێر”ـیان ئاگادار كردەوە كە بە مەبەستی سازكردنی چەند ئاهەنگێك بانگهێشت دەكرێن بۆ قوبرس و، لەوێ گۆرانی بۆ گەشتیارە كوردەكان دەڵێن، هاوكات ئەو ئاهەنگانەیش لە ڕێكەوتی 28_6 _ 2013 و 2 _ 7_ 2013 دا ساز دەكەن
لۆكە تایبەت بۆ هەولێر گوتی: چەندین گۆرانیی شاد و سڵۆ لەو ئاهەنگانەدا پێشكەیش دەكەین. لەوێ كاتێكی خۆش دەبەینە سەر و، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین كە ئاهەنگەكە سەركەوتوو بێت و، بەرهەمی جوان پێشكەشی هەوادارەكانمان بكەین
لە لێدوانێكیدا میرا دەڵێت: دیار ئەمە بۆ یەكەمجارە لەو وڵاتە كۆنسێرت دەكەین، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەین تاكو بتوانین كۆنسێرتەكە سەركەوتوو بێت، ئێمە دەزانین قوبرس كوردی زۆر لێیە و، حەزیشیان لە دەنگی ئێمەیە، بۆیە پێویستە ئێمەیش بەسەریان بكەینەوە و، بەرهەمی خۆمانیان پیشكەش بكەین، هیوادارین بتوانین ئەوەی مەبەستمانە بیپێكین