كارۆخ مەلا ئەسعەد: شاعیر و وەرگێر خدر كاسكانی بە مەبەستی بەرهەم هێنانی دوو بەرهەمی نوێ گەڕاوەتەوە كوردستان و ئێستا سەرگەرمی ئەو كارانەیەتی
ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: ” ئێستا سەرقاڵی هێنانەبوونی دوو بەرهەمی تازەم و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا پێشكەیشی جەماوەری دەكەم. هاوكات ئەو دوو كارەیشم بریتی دەبێت لە دیوانە شیعرێك لە ژێر ناوی “ماچۆیەك لە ئینجانەی شیعرەكانم” هەروەها بەرهەمی دووەمیشم ڕۆمانی “ماڵ ئاوایی لە چەكە”ـە. كە لە زمانی یۆنانییەوە بۆ كوردیم وەڕگێراوە.”
كاسكانی وەك ئەوەی كە خۆی ئاماژەی بۆ دەكات: “ساڵانێكی زۆرە ڕۆحی ئاوێتەی ئەدەبیات بووە و خاوەنی چەندین بڵاوكراوەی شیعریشە. من لە نێو ئەلفو بێی كوردی لە دایكبووم، بەڵام خۆم لەنێو ئەدەبیات و فەلسەفەی یۆنانی دۆزیەوە، ئەو قسەیەشم لەو چوارچێوە ڕەنگ دەداتەوە كە زیاتر لە 13 ساڵە لە وڵاتی یۆنان ژیان بەسەر دەبەم