زانا دزەیی
ھونەرمەند ئاراس فاتیح رۆڵی ئەکتەری سەرەکی لەفیلمی رۆمانسی “سەنتورژەنێک” دەبینێ، کە تێدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێکی عەرەبەوە.
سینەماکار مەھدی ئومێد دەرھێنەری فیلمەکە بە(سڤیل)ـی راگەیاند “دوای ساڵانێک وەستانم لەفیلم دروستکردن، لەوەرزی پایزی ئەمساڵ دەست بەوێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەم دەکەم بەناوی (سەنتورژەنێک) کە فیلمێکی رۆمانسییە باس لەسەردەمی تەعریب دەکات لەشاری کەرکووک”. مەھدی ئومێد ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە گۆرانیبێژ ئاراس فاتیح رۆڵی سەرەکی لەفیلمەکەدا دەبینێ لەگەڵ کچێکی عەرەب.