گۆرانیبێژی لاو دەشتی كەڵهوڕی رەخنە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەگرێت، كە پێی وایە بەشێوەیەكی شایستە یادی ئەنفالیان نەكردۆتەوە.
دەشتی كەڵهوڕی، رۆژی 14-4 كلیپی “ئەنفال”ـی بڵاوكردەوە، كە لەئاوازی خۆیەتی،موسيك و دابه شكردين كارزان قه راغيه و تێكستی ئەحمەد محەمەد بوو. لەلێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) دەشتی گوتی “دەمێك بوو لەهەوڵدابووم كارێك بۆ ئەنفال بكەم، چونكە خۆم خەڵكی گەرمیانم و هێشتا ئەو وێنە دڕندەیە هەر لەیادمدایە”. دەشتی دەڵێ وەزارەتی رۆشنبیری تائێستا بەشێوەیەكی شایستە بەرهەمێكی هونەری، كۆنسێرتێكی شایستە، شانۆ و فیلمێكی دۆكیۆمێنتەری یان سینەمایی لەسەر ئەنفال نەكردووەو گوتیشی “لەساڵێكدا وەزارەتی رۆشنبیری دەیان كاری كرچوكاڵ ئەنجام دەدات، لەبری ئەوەی كاری كەم و پوخت بكەن”.