(ئەرەب ئایدڵ) ی ٢٠١٣ ئەمشەو ٢٢ی مانگی شەش کۆتایی پێهات بە بردنەوەی محەمەد عەسافی فەڵەستینی بە پلەی یەکەم.
هەر ئەمشەو ٢٧ بەشداربووی پێشووتری بەرنامەکە جارێکی تر هاتنەوە سەر پۆدیۆم و بەشدارییان کرد. ئەوەی جێگەی سەرنجڕاکێشان بوو کچە کورد (پەرواز حوسێن) بە ئاڵای کوردستان دەرکەوت و بووە جێگەی سەرنجی هەمووان و شاشە ڕەنگینەکەی ئێم بی سی پێ جوانترکرد.