زانا دزەیی: دلێر گەرمیانی پڕۆژە نوێیەکەی راگەیاند، کە بریتییە لەگۆرانییەکی ھەڵپەڕکێ و سوپاسی پارێزگاری ھەولێر دەکات لە پاڵپشتیکردنی کارەکانیدا.
دلێر گەرمیانی لەبارەی نوێترین کاری ھونەری خۆی بە(سڤیل)ـی گوت “چەند گۆرانییەکی نوێم ئامادەکردووە، بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە گۆرانییەکی ھەڵپەڕکێم لەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە، کە لەئاوازی خۆم و تێکستی دەرباز یونس و موزیکی ھۆگر سەعیدە، ئەم گۆرانییە بە ریتمی رۆژئاوایی تۆمارکراوە و لەم نزیکانە لەدەرەوەی وڵات کلیپی بۆ دەکەین”.
دلێر سوپاسی گروپی کۆمپانیاکانی داراس دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە گرێبەستی ساڵێکی ئیشکردنی لەگەڵ ئیمزا کردوون و ئێستا سپۆنسەری کارەکانی دەکات، ھەروەھا دەڵێت “زۆر سوپاسی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر دەکەم، کە ھەمیشە پشتگیری لەکارە ھونەرییەکانی من کردووە”.