زانا دڵشاد دزەیی: ئەمرۆ گۆڤاری (سڤیل) بڵاوی کردۆتەوە، حزبێک لەکوردستان کە بارەگاکەیان لەھەولێرە داوا لە پەرواز حوسێن کردووە لەسەر لیستەکەیان خۆی کاندید بکات بۆ ئەندامبوون لەپەرلەمانی کوردستان.
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، کە غەفور مەخموری سکرتێری گشتی حیزبەکەیە، داوا لە پەرواز حوسێن دەکات لەسەر لیستی ئەوان خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکان کاندید بکات و ببێتە ئەندامی پەرلەمان.
سەرچاوەیەک یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە(سڤیل)ـی راگەیاندووە “ئێمە وەکو حیزب پێمان باشە پەرواز حوسێن لەلیستی خۆمان کاندید بۆ بکەین بۆ پەرلەمانی کوردستان و پێشبینی دەکەین دەنگی زۆر بەدەستبێنێ، چونکە لەرووی جەماوەرییەوە کەسێکی ناسراوە و خەڵکێکی زۆر خۆشیان دەوێن و دەنگی بۆ دەدەن”. ھەروەھا ئەو سەرچاوەیە گوتیشی “ئێمە ویستمان دانیشتن لەگەڵ پەرواز بکەین ئەو داواکارییەی پێشکەش دەکەین، بەڵام گۆران ساڵح ھاوسەری پەرواز وەڵامی داینەوە کە پەرواز رەزامەندی لەسەر نییە”.