ماوه‌یه‌که له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک په‌یجێك به‌ناوی پشتگیری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د دروستکراوه که له‌م په‌یجه‌وه ئاشقانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاد ده‌که‌ن بۆ کوردستان و بڵاوکردنه‌وه به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره به‌ڵێنی به هه‌وادارنی داوه به‌رگوێیان بکه‌وێت.
ئه‌م په‌یجه زیاتر له 14 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه که له ئاشقان و شه‌یدایانی ده‌نگی زیاد پێکهاتوون وه‌ك خۆیان باسی ده‌که‌ن ماوه‌یه‌کی زۆره تێنوی ده‌نگه پڕ سۆزه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند زیادن و داواکارن زیاد به‌ده‌م داواکاری جه‌ماوه‌ره زۆره‌که‌ی بێت‌و ئه‌گه‌ر ته‌نها به وشه‌یه‌کیش بێت به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بداتێ یاخود مژگێنی ئه‌م جه‌ژنی ڕهمهزانهیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی بدات.. شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و ماوه‌ی زیاتر له 8 ساڵه هیچ به‌رهه‌مێکی نوێ ی بڵاونه‌کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان به‌رهه‌می نوێ ی داوه به هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێ ی .