هونەرمەند ئیسماعیل ئیبراهیم یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی ساڵی ١٩٩١ بە شێوازێکی نوێ تۆمار دەکاتەوە. هەنگاوی هونەریی ئەمجارەی هونەرمەند تۆمارکردنی گۆرانی (بەرەو ئاشتی) یە بە هەمان ئاواز و هۆنراوەیەکی نوێوەوە. هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن محەمەد بێبەش هۆنراوەتەوە و دابەشکردنی موزیک و تۆمار و ماستەرینگ لەلایەن ڕەهێل قادر ئەنجامدراوە.
لەم گۆرانییە دەستەیەک لە گەنجانی کورد وەک کۆرس بەشدارن.