گۆرانى بێژى لاو هەژار صاڵح کۆتایى بە یەکەم کارى هونەرى خۆى هێنا لە ژێر ناونیشانى (هەستى نامۆیی)
هەژار لە لێدوانێکیدا ووتى :
هەستى نامۆیی یەکەمین بەرهەمى هونەرى منە کە بە شێوازى ڤیدیۆ کلیپ بڵاوى بکەمەوە .
ووتیشى : ئەم بەرهەمە لە ئاوازى خۆم و تێکستی (مەحسومە صاڵح )ە لە وڵاتى ئێران کارى دەنگ و موزیکى بۆ کراوە لە لایەن (فەرزین فەرەجى).
وتیشى : کارى کلیپەکەم لە شارى هەولێر لە لایەن کۆمپانییاى پەیڤین ئاڕت پڕۆدەکشن بەرهەم هاتوە ،(بێدار میرزا)کارى دەرهێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژى بۆ کردوە . لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەوە و بەم نزیکانە لەسەرجەم کەناڵەکان پەخش دەکرێ .
لە کۆتایدا هەژار ووتى هیوام وایە وەک یەکەم بەرهەمم کارێکى باشم ئەنجام دابێ و بە دڵى بیتەران بێ .
لەم لینکە ڤیدیۆ کلیپەکەى ببینە