پێش ئەوەی بپڕژێنە سەر ناوەڕۆکی نووسینەکەم پێم خۆشە چەند چرکەیەک گوێبیستی ژەنینی پارچە مۆسیقایەک بن لەلایەن (دێرین)ەوە تا بتوانن ڕای خۆتان لە سەر ئاستی ژەنینی ئەم مۆسیقاژەنە بەتوانایە بدەن .
ئەم بەستەرە بکەرەوە بۆ بینین و بیستنی پارچە موزیکەکە لە فەیسبووکەوە
ئەگەرچی کاکە *دێرین*ی برازام لەدونیای هونەردا پەروەردەی دەستی خۆمو خانەوادەکەمە بەڵام گەر هەرکەسێکیتر بووایە بەدڵنیایەوە بەهەمان شێوە داکۆکیم لەمافە ڕەواکانی و بەهرە بەتواناکەی دەکرد . لەکاتێکدا لەپاش چەندین هەوڵ و تەقەڵا بۆ ئەو خەونە گەورەیەی کەوا کاکە دێرین نیازی وابوو لەیەکێک لەپەیمانگا هونەریەکان پەرەو بەردەوامی بەشێوەیەکی باشترو ئەکادمیتر بەبەهرەکەی بدات کەچی لەکاتی تێپەڕبونی بەفلتەری ڕۆتیناتی وەرگرتن واتە تاقیکردنەوەیەکی سەرپێی لەلایەن کاک *فەرهەنگ غەفور*ەوە بەمەبەستی ئاستی هونەری کەسەکەو گوێبیستن لەپارچەیەک ژەنینی مۆسیقای یبەهرەمەندەکە ، تا ئێرە ئاساییە .. ئەوەی من و کاکە دێرین و خانەوادەکەمانی نیگەرانکرد شێوازو هۆکاری دەرنەچونیەتی لەتاقیکردنەوەکەدا ئەویش زۆر بەداخەوە کاک فەرهەنگ بەمەزاجی شەخسی و بەکارهێنانی پۆست و کورسیەکەی وەک بەڕێوبەرێک ڕێگری کردوە لەوەی کاکە دێرین چانسی وەرگرتنی هەبێت گوایە کاکە دێرین شێوەی گرتنی کەمانجەکەی بەشێوەیەکی تورکیانەیە ، ئالێرەدا کۆمەڵێک پرسیاری جدی لەمنەوە بۆ کاک فەرهەنگ دێتە ئاراوە ؟
1. ئایا هیچ ڕێساو یاسایەک هەیە مەرجی بۆ شێوەی گرتنی کەمانجە دانابێت ؟ گەر هەیە فەرموو پیشانمانبدە تائێمەش بەرامبەر بەئەرک و کارەکەت دەستخۆشی لەدڵسۆزیەکەی بەڕێزتاندا بکەین .
2. ئەگەر بەڕێزتان هێندە نەتەوەیین و مامۆستای ڕۆڵەکانی ئایندەن ئەی کێ بەرپرسیارە لەدەیەها گەنج و لاویی نیشتیمانەکەمان کەوا بەهەمان شێوە کەمانجە دەگرن بەدەستەوە ؟ منیش داوا لەبەڕێزتان دەکەم پێش ئەوەی شێوەی گرتنی کەمان وەک خۆتان گوتەنێ بەتورکی بگرن بفەرمە چیتر خواردنو خواردنەوە تورکی و بیانیەکان مەخۆ و مەخۆرەوە !
ئەم گەنجە بەتوانایە لەژەنین و دڵنیام بەڕێزتان زۆر لەمن باشتریش دەزانن کەوا هیج نەشازیەک لەدەست و پەنجە ڕەنگینەکەی شک نابەیت و نایدۆزیتەوە کەچی دور لەهەست ناسکی و جوانی پەیامی هونەردا دەرگای یەکجارەکیت بەسەردا داخست لەکاتێکدا دەبوایە وەک ئەرکێکی سەرشانت دەستی بگریت و ڕێگای ئایندەیەکی گەشی پیشانبدەیت و مامۆستایەکی باش بیت بۆ دروستکردنی ڕۆڵەکانی دوای خۆت ، قسەی زۆر زیاترمان لەسەر ئەوبابەتەو جەنابتان لەبەردەستە کەوا بەمەزاجی شەخسی ڕێگریت لەکاکە دێرین کردوە گەر پێویست بکات ئامادەم بەبەڵگەوە بڵاوی بکەمەوە هیودارم بەڕێزتان داوای لێبوردن لەکاکە دێرین بکەن .
ئەم کورتە ڤیدیۆیەش ژەنینی پارچەیەک مۆسیقای کاکە *دێرین*ە بەجوانی ژەنین و گەڕموو گوڕە زیاترەکەی تەنها لەمەشخەڵی ئاگرێکی جوان دەچێت سڵاو لەکاکە دێرین گیان هیوادارم لەئایندەیەکی نزیکدا ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی کودستان بیت.
ڕەشاد و کوردە
https://www.facebook.com/photo.php?v=279758145428945&set=vb.100001842851253&type=2&theater
https://www.facebook.com/photo.php?v=345624788842280&set=vb.100001842851253&type=2&theater
https://www.facebook.com/photo.php?v=347674095304016&set=vb.100001842851253&type=2&theater