لەسەر دیواری لاپەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خانمەگۆرانیبێژ موژدێن ساڵح باس لە پەیوەندییە خۆشەویستییە تاکلایەنەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەم تاکلایەنانە هونەرمەند بڵند عەبدوڵای خۆشویستووە و هیچ پەیوەندییەکی سێکسیش لە نێوانیاندا نەبووە.
موژدین ساڵح باس له كێشه‌یه‌كی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌كات، كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵای گۆرانیبێژ هه‌بووه و سه‌باره‌ت به‌وه ده‌ڵێت:” من تاكلایه‌نه بڵندم عهبدڵڵام خۆشویستووه‌و هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی له‌نێوانماندا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گۆرانی پاداشت هاوكاری منی كردووه، من هیچ شتێكم نییه بۆ گوتن جگه له‌داوای لێبوردن لهبڵند عه‌بدوڵڵا و رێدار سابیر”.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا موژدین ده‌ڵێت، كاتی خۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له لایه‌ن منه‌وه هاته ئاراوه و ده‌مه‌وێ هه‌ڵه‌كه‌م راست بكه‌مه‌وه.
موژدین ساڵح یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له تاراوگه ده‌ژین به هۆی ئه‌وه‌ی شێوازێكی نوێی له گۆرانی وتن گرتۆته به‌ر زۆرجار له‌به‌ر چه‌ندین لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی گله‌یی و قسه‌ی هاتۆته سه‌ر.