ئا: كارۆخ مەلائەسعەد. لەگەڵ هاتنی سەرساڵی تازە ئەلبوومێك گۆرانی بڵاو دەكاتەوە، هەروەها ئەگەری ئەوەیش هەیە ئەلبووومەكەی بەناوی یەكێك لەو گۆرانییانە بكات كە تایبەت بۆ هاوسەرەكەی چڕیویەتی.
گۆرانیبێژ قادر ئەسعەد لە لێدوانێكی تایبەتدا و لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـەوە هۆگرانی دەنگی ئاگادار دەكاتەوە كە ئەلبوومێك گۆرانی بەرهەم هێناوە و لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێیش پێشكەیشی دەكات.
هاوكات ئەم ئەلبوومە تازەیشی پێك هاتووە لە 6 تراكی ڕۆمانسی، كە لە وڵاتی توركیا و لە لایەن ڕۆستەم جەیلان دابەشكردنی میوزیكەكەی بە ئەنجام گەیاندراوە، هەروەها ئاوازەكانیشی ڕۆستەم جەیلەن و ناوبراو خۆی ئامادەگیان بۆ كردووە و تەواوی هۆنراوەكانیش لە لایەن قادر خۆی نووسراوە.
گوتیشی: ” یەكێك لە تراكەكانی نێو ئەلبوومەكەم كە بەناونیشانی ” گوڵی تەمەنە” تایبەت بۆ هاوسەرەكەم چڕیومە و ئەگەری ئەوەیش هەیە ئەلبوومەكەیشم هەر بەم ناوە بێت، لە هەگبەیشمدایە ئەم گۆرانییە تایبەتە بكەمە كلیپ و هاوسەرەكەیشم نواندنی تێدا بكات.”
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت:” مەبەستی گەڕڕنەوەی ئەم جارەم بۆ کوردستان وەرگرتنی پۆستێکی حکوومیە لە بوارەکەی خۆمدا، بەڵام هێشتا ئەم کارەم جێ بەجێ نەبووە و چاوەڕوان دەکەم.
شایانی باسە تازەترین دەركەوتنی قادر ئەسعەد لە ڕێگەی كەناڵی كۆرەك و بەشداری كردنی لەبەرنامەی “ئێكس كورد لایك” بوو، كە وەكوو لیژنەی هەڵسەنگاندن بانگهێشت كرابوو، هاوكات ئامادەبوون و قسەكردنی لەسەر بەهرەمەندانی ئەم بارنامەیە جیا لە هەموو لیژنەكانی هەڵسەنگاندن، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و توند ڕاو سەرنجی لەسەر بەشداربووان دەدا، ئەوەیش بۆ هۆكاری قسە و باسێكی زۆر لەنێو جەماوەردا و دەست خۆیشی لە ناوبراو دەكرێت.