زانا دزەیی: کانی ھەڵەبجەیی بۆ یەکەمجار گۆرانییەکی خۆشەویستی تۆمارکرد کە چیرۆکەکەی راستەقینەیە و لەھەفتەی داھاتوو کلیپەکەشی بڵاودەکاتەوە.
کانی ھەڵەبجەیی کچێکی شاعیر و میدیاکارە، ئێستا لەکەناڵی رووداو پێشکەشکارە، ھەرچەندە پێشوو دوو گۆرانی گوتووە بۆ کارەساتی ھەڵەبجە، بەڵام ئەمجارەیان گۆرانی بۆ خۆشەویستی گوتووە بەناوی (من و ئەو).
کانی ھەڵەبجەیی لەبارەی ئەم گۆرانییە بە(سڤیل)ـی گوت “ئاوازی گۆرانی (من و ئەو) ئاریۆس حەمەسەعیدە و تێکستی خۆمە، ئەوە یەکەمجارە گۆرانی بۆ خۆشەویستی بڵێم و تێکستەکەش چیرۆکێکی راستەقیەنەیە و زۆر کەس خۆیان تێدا دەبیننەوە”. ئەم گۆرانییە لە چەند ھەفتەی رابردوودا لەلایەن دەرھێنەر سامان عەدانان کلیپ کرا و پشتیوان رەسوول مونتاژی بۆ ئەنجام دەدات.
کانی گوتیشی “ھاوکاری سەرەکیم ھونەرمەندی ئازیز دەشنێ موراد بووە، کە بەراستی شایانی سوپاسە”.