ساڵانێک بوو لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و ئاهەنگەکانت بانگهێشتى سەربەخۆبونى وڵاتە وێرانەکەت ئەکرد و ئاڵاى پیرۆزى کوردستانت لە هەموو شوێنێکى ئەم جیهانە بەرز ئەکردەوە..
لە هەر چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنى و رادیۆ بووایە کە لێیانى ئەپرسی ئەیانگوت تاکە خەونت چییە دەتگوت سەربەخۆبوونى کوردستانە و رۆژێک لە رۆژان ئاڵای ووڵاتەکەم ببینم لە گشت جیهان.. کە دەڵێم ئەم جارەش حکومەت لە ئاستت بێ دەنگە چونکە تۆ ئەو کوڕە بووى هیچ کات سەر شۆریت بۆ کەس قەبوڵ نەکرد و ئامادە نەبووى قبوڵی بکەى… تۆش وەک (ئەحمەد کایا)ى شورشگێر سەرت نایەوە بەبێ نازى چۆن ووڵاتەکەى ئەوى لەبیرچوو حکومەتەکەى من و تۆ، تۆیان لەبیر چوو بەڵام گەنجان و کچانى هەرێمەکەم هەموو کات لەگەڵ (کچى گاور) یادگارى تازە و پەیمانى نوێ لەگەڵ یەکتر ئەبەستن، بەڵێ بۆیە تۆیان لەبیرچوو چونکە تۆ لەوانە نەبووى کە لە میسر و لە مەزرەعەکانى لوبنان ببیتە گۆرانیبێژ بەڵێ بۆیە حکومەت لە ئاستت بێ دەنگە چونکە تۆ کورە هەژار و پێشمەرگەکەى گەرەکى خانەقا بووى و هیچ کات نۆکەرى دوژمن نەبووى و بە پێش دوژمن نەکەوتى و کوڕى خەڵکت لە زەمەنى بەعس بە کوشت نەدا… ئەردەلانى جوانەمەرگ ئارام بخەوە ئەمە وڵاتى قەزا و قەدەرە هەر تۆ نیت کە لەبیرکراوى ئەوەتا شەماڵ سائیب و تاهیر تۆفیق و ئایاز زاخۆلى و زۆانى تر لەبیرکران تەنها ساتانە نەبێت بانگهێشتى کورسییەکانیان ئەکەن لە هەڵبژاردن..
بنەماڵەکەت و بنەماڵەى ئەوانیان بەبیر دێتەوە ئەمە وڵاتى قەزا و قەدەرە..
ئارام بخەوە کورە شیرینەکەى قەڵاو منارە و خانەقا ئەى کورە مەردەکەى کوردستان هەر تۆ بوویت دەستى یارمەتیت بۆ گەنجانى وڵاتەکەم درێژ ئەکرد بۆیە تەنها و دووبارە ئەڵێمەوە حکومەت لە ئاستى تۆ بێدەنگە چونکە وڵاتى من و تۆ وڵاتى قەزا و قەدەرە…
هێژا دڵبەند