زانا دڵشاد دزەیی: ھەردی سەڵاح دوای چەند ساڵێک دوورکەوتنەوەی لەگۆرانیگوتن، لەچێشتخانەیەکی شاری ھەولێرەوە دەست بەگۆرانیگوتن دەکاتەوە.
لە شەقامی سەرەکی عەنکاوە، چێشتخانەی (بلاتینیوم) ریکلامێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا وێنەی گۆرانیبێژ ھەردی سەڵاح ھەڵواسراوە رایدەگەیاندووە “رۆژی ٢٨/١١/٢٠١٣ ھەردی سەڵاح بە بەشداری کچە گۆرانیبێژ (روکن)، کۆنسێرتێک لەچێشتخانەکەیان سازدەکات”.
ئەمەش یەکەم ئاھەنگی ھەردی سەڵاح دەبێت دوای وازھێنانی لەگۆرانیگوتن بۆ ماوەی چەند ساڵێک، کە بەھۆی ژیانی ھاوسەرگیرییەوە لەگۆرانیگوتن دوورکەوتەوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ھەردی سەڵاح یەکێک بوو لەئەستێرەکانی گۆرانی کوردی، کەچی ئێستا لەچێشتخانە گۆرانی پێشکەش دەکات!.