لە لێدوانێکی تایبەتیدا سەبارەت بە بردنی یەکێک لە سروودەکانی و دووبارە ووتنەوەی بە شێوازێکی تر لەلایەن خاتوو هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە هونەرمەند (چنار) لە بارەی ئەم بابەتەوە دەدوێت و بە هەموو مانایەک خۆی بە خاوەنی ئەم بەرهەمە هونەرییە دەزانێت هەروەک لە لێدوانەکەیدا هاتووە ..
دەقی لێدوانەکەی هونەرمەند چنار :
شتێکی زۆر سه‌یر نییه به‌و جۆره كه‌سانێك هه‌ن خۆیان به‌هونه‌رمه‌ند و دۆستی هونه‌ریی كوردی ده‌زانن له هه‌مان كاتیش‌دا له سه‌ر ئه‌رك و ماندوبونی كه‌سانی تر و هونه‌ر دوست كاری خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنن و ناوی خۆیان له سه‌ر ده‌نووسن ، خاوه‌ن كاریش قه‌رزار بار‌و رووبه‌روی ووشه‌ی سارد‌و ناخوشی دوست و براده‌رانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. من وه‌ك ( چـنار ) به‌هه‌موو ماناییه‌ك خوم به خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌زانم كه‌ئه‌و ستافه داویانه بهخاتوونی به‌ڕێز ( ئه‌مه‌ل ) خان،چ له رووی ئاواز و هه‌روه‌ها تیكست، ڕاسته ئه‌وان دابه‌شكردنی تازه‌ییان بۆ موزیكی ئه‌و گۆرانیه كردووه له‌شێوه‌ی سروده‌وه كردوویانه به ڕیتمێکی خاو، به ئهدایەکی جیاواز ،هه‌روه‌ها دوو تۆنی جیاواز كه ئه‌وه خاڵێکی زۆر لاوازه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و جیاكردنه‌وه‌ی دوو گۆرانی . له رووی تیكستیشهوه ئه‌و تێكسته له سه‌ر هه‌ست و خوواستی من بووه بۆ ئاوازی ئه‌و گۆرانیه كه شاعیره‌كه‌ی به‌ڕێز ( ئیسماعیل خورماڵی ) دایریشتووه و نووسیویه‌تی.
هه‌رچه‌ند پیویست ناكات پێشانی بده‌م كه ئه‌و تیكستهی كه‌خاتوو ( ئه‌مه‌ل ) ئێستا گؤرانی پیدهڵیت چه‌ند جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و نمونه‌ی كه‌به‌ڕێز كاك ( ئیسماعیل) بوی ناردووم له سه‌ره‌تادا . ئه‌وه بو دواتر له ڕیگه‌ی گفت‌وگو نامه گورینه‌وه‌ی زۆر بووه بە ئه‌و تیكستهی ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر بۆ من گرنگه ئاوازی ئه‌و گۆرانییه كه‌خۆم دامناوه به‌و جورهش كه كاك ( بژار دیلان) روحێیكی سرودی پێیدا. من هيج لارییهكم نیه كه ئه‌و ستافه به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌ی منیان بهكارهیناوه به‌ڵام باشتر بوو هیج نه‌بیت ئه‌گه‌ر ئاماژه‌شیان به ناوی ئیمه نه‌كردبێت له به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌ڵام باشتر بوو پرسیان بكردایه تا بمان توانیایه كاتیك میدیا هه‌ست به‌و كه‌م تهرخهمییهیان ئه‌كات بمان ووتایه نا وا نیه ئیمه ئاگادارین. له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێیان وایه هونه‌رمه‌ند مافی خاوه‌نداری ئه‌و تیكستهی نیه كه ئه‌و گورانییه‌ی پێیدهلیت ئه‌مه‌ویت ئه‌وه بڵیم ، ئه‌مرۆ جۆری كاركردن گۆراوه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ند له به‌رامبه‌ر تیكست و ئاواز و دابه‌شكردن و هه‌روه‌ها كلیپكردن پاره ئه‌دات و ماندوو ئه‌بێت كه واته هیج جیاوازییه‌ك نییه له نێوان پارجه زه‌وییه‌ك و به‌رهه‌میكی هونه‌ری له رووی خاوهنداریهوه ، به‌كار هینانی به‌رهه‌می هونه‌ری كهسێکی تر به‌بێ پرس جیاوزای نییه لای من لهبهكارهینانی پارچه زه‌ویی كهسێکی تر، بۆیه ئه‌بێت ئه‌مرۆ ئێمه وورد و ووریا بین له هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانمان.
به‌هیوای سه‌ركه‌تن و خۆشبه‌ختی بۆ هه‌مووان…
چـنار