گۆرانیبێژى لاو “رێنوار مەرجان” کە لە بنەماڵەیەکى هونەردۆست پێگەیشتووە، یەکەم گۆرانی خۆی تۆمارکرد کە بەنیازە بەم نزیکانە کلیپەکەی بۆ ئەنجام بدات، بەڵام ناوی گۆرانییەکە ئاشکرا ناکات. رێنوار مەرجان راگەیاند” ئێستا سەرقالى یەکەمین کارى هونەری خۆمم، کە لە تێکست و ئاوازی ھونەرمەندی بەناوبانگ “محەمەد ئەحمەد ئەربیلی” و دابەشکردن لە لایەن “محەمەد یاسین” و میکس و ماسترینگ لەلایەن “ھۆگر عەزیزەوە” بۆ کراوە و بەنیازم لەم نزیکانە کلیپی بۆ ئەنجام بدەم”.
زیاتر گوتى “جارێ ناوی گۆرانییەکە ئاشکرا ناکەم، تەنیا ئەوەندە دەڵێم گۆرانییەکە خۆشەویستییە و باس لە جوانی کچی ھەولێر دەکات”.