بۆ به‌رێز لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
بۆ به‌رێز لیژنه‌ی کار‌و باری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق
بابه‌ت / یاداشتنامه
به‌ڕێزان من (ده‌شتی که‌لهوڕی) وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک و وه‌ک هاوڵاتیه‌کی شاری که‌لار له ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌م یاداشتنامه‌یه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌رێزتان هیوادارم به بایه‌خه‌وه تێی بڕوانن.
له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریکی تۆمارکردنی کارێکی هونه‌ری بووم بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ی کاره‌ساتی به‌دناوی ئهلفال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی چه‌ندین ناوچه‌ی جۆراو جۆری گه‌رمیانم کرد، له‌و سه‌ردانانه‌م بۆم ده‌رکه‌وت هه‌تاکو ئێستا ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ک پێویست کاری بۆ نه‌کراوه. تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی و سروودێک یان چه‌ند کورته فلیم و ڕیپۆرتاجێک یان چه‌ند شیعر‌و نامیلکه‌یه‌ک به‌س نین له ئاستی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه. زیندوو ڕاگرتنی ئه‌و کاره‌ساته هه‌ر ته‌نیا به ئه‌رکی تاکه که‌سی و چه‌ند ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ناکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته که به چه‌شنێکی جددی خه‌م له چه‌سپاندنی ئه‌و کاره‌ساته بخوات له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کورد خۆی به‌م ئه‌رکه هه‌ڵنه‌ستێ ئه‌وا ئه‌و کاره‌ساته له داهاتوودا ده‌بێته ڕووداوێکی ڕاگوزه‌ر له‌مێژوودا ئه‌مه‌ش ئامانجی ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه که هه‌میشه کار له‌سه‌ر بێیایهخ کردن و ڕه‌ش کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من ئه‌م پێشنیارانه ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی به‌رێزتان:
1. لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕ له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه نووسان پێک بهێنرێ، که هه‌ریه‌که‌یان له بوواری خۆیه‌وه بتوانێ کار له‌سه‌ر به دوکۆمێنت کردنی کاره‌ساته‌که بکات.
2. ئه‌و لیژنه‌یه بتوانێ ڕووپێویه‌کی جوگرافی بکات بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وتوون هه‌ر لهبادینانهوهو هه‌تا ئه‌و په‌ڕی گه‌رمیان.
3. ئه‌و لێژنه‌یه بتوانێ له‌و ڕووپێویهدا هه‌موو ئه‌و که‌سانه بدۆزێته‌وه که له شاڵاوی ئه‌نفال ڕزگاریان بووه، قسه‌ی دوور‌و درێژی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی به ده‌نگ و ڕه‌نگ تۆمار بکات، نابێ بلێین چیڕۆکه‌کانی خه‌ڵکی گوندێک هه‌مووی وه‌کو یه‌که و به تۆمارکردنی ده‌نگی یه‌ک دووکه‌س واز بهێنن، به‌ڵکو ده‌بێ قسه‌ی هه‌موو خه‌ڵکێک تۆمار بکرێت، چونکه زۆرترین تۆمارکردن واته زۆرترین شایه‌دحاڵ بۆ مێژوو.
4. هه‌وڵ بدرێ به‌دوای ئه‌و که‌سانه بگه‌ڕێن که ئه‌وساکه له‌به‌ره‌ی ڕژێمدا به‌شداری جێبه‌جێ کردنی ئهوشاڵاوهیان کردووه، بایه‌خی قسه و لێدووان و بیره‌وه‌ری ئه‌وانه هیچی که‌متر نیه له هی قوربانیه‌کانی شاڵاوه‌که.
5. پاش ئه‌وه هه‌وڵ بدرێت چه‌ندین فلیمی دوکۆمێنتاری سینه‌مایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رهه‌م بهێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر ئاساییه، سوود له شاره‌زاو پسپۆڕانی بیانی له بواری فلیمسازیدا وه‌ربگیردرێ.
6. پێویسته ئه‌نفال نه‌ک به چه‌شنێکی لاوه‌کی به‌ڵکو زۆر به‌بایه‌خه‌وه له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی قوتابخانه‌کاندا بخوێنرێت و هه‌موو ساڵێک ئه‌و بابه‌ته له وانه‌ی مێژوو و په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانیدا دووباره بکرێته‌وه.
7. پێویسته لیژنه‌ی کار‌و باری شه‌هیدان له په‌رله‌مانی کورد وه‌ک ده‌زگایه‌کی سانسۆر‌و به‌دواداچوون له جێبه‌جێ کردنی ئهویاسایانهدا بکات که به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراواندا سپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و قوربانیانه له ژیانێکی سه‌ربه‌رزو پڕشکۆدا مسۆگه‌ر بکرێت.
به‌ڕێزان وه‌ک هاوڵاتیه‌ک ئه‌و پێشنیارانه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستتان به‌و هیوایه‌ی په‌رله‌مان وه‌ک به‌رزترین ده‌زگای یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان که ئه‌ندامه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی ویست و خواسته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا کار له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و پێشنیرانه بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم
ده‌شتی که‌ڵهوڕی