مامۆستایەکی زمانی ئنگلیزی ناوی (مارک فرانسدۆرف)، لە زانکۆی کوردستان-ھەولێر، بیرۆکەی سازکردنی فیستیڤالێکی موزیکی لە
کوردستان دانا. لە سەرەتادا بریتی بوو لە فیستیڤالێکی موزیکی بچوک لە پاش تەواوبوونی ساڵی خوێندن بۆ قوتابیانی زانکۆ، و ئەو بڕەپارەی بە دەست دەکەوێت دەچێت بۆ رێکخراوی خێرخوازی (ڕەوانگە). باش چەند کۆبونەوەیەک بە چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بڕیار درا کە ئەو فیستیڤالە گەورەتر بکرێت و بکرێت بە فیستیڤالێکی ساڵانە، بریاری وایە ئەمساڵیش لە رۆژی ٢٠/٦/٢٠١٤ لە گۆرەپانی زانکۆی کوردستان بۆ ماوەی یەک رۆژ لە کاتژمێر ٧ ئێوارە ڤێستڤاڵەکە دەست بەکارەکانی بکات .
( مارک فراھنسدۆرف ) لە بارەی ئامانجی ئەنجامدانی ڤێستڤاڵەکە دەڵێت: ئامانجی سەرەکی ڤێستڤاڵەکە بۆ کاری خێرخوازییە، ئەمساڵیس بەشێک لە داھاتەکە تەرخان کراوە بۆ دەزگایەکی خێرخوازی بەناوی ( روانگە ) بەشێکی دیکەیشی تەرخان کراوە ئەو مندالانەی لە خوێندن دابراون ، ئێمە دەمانەوێت ئەو فیستیڤالە ببێتە ھۆی پێشخستنی بواری رۆشەنبیری و کەلتوری بۆ خەڵکی کوردستان، و پشتگێریکردنی ھونەرمەندانی نوێ و تازە پێگەیشتوو، و ھێنانی ھونەرمەندانی دەرەوە بۆ کوردستان بۆ بەشداریکردن لەم فیستیڤالە ، و ھەروەەا (ستەیج) ئامادەدەکەین بۆ بەشداربووان، و دەبێتە ھۆی خۆشی و شادی بۆ ھونەرمەندان و بەشداربووانی فیستیڤال! فیستیڤال پێکدێت لە موزیکی کلاسیکی، و فلکلۆری،جاز، ڵۆب، رۆک و ھەروەھا دی جەی. ھەروەھا ئێمە دەمانەوێت گەشە بە بواری موزیک بدەین لە کوردستان، و گوێگرتن لەو موزیکانەی کە پێشتر خەلکی کوردستان گوێیان لی نەبووە یاخود بە ھەڵە لەو موزیکانە تێگەیشتوون.
سەبارەت بە ھونەرمەندانی بەشداربوو مارک گوتی چەندین ھونەرمەند بەشدارییان لە ڤێستڤاڵە دەکەن لەوانە ( عەزیز وەیسی، لێ دینی گولتیکن ، روزبە ، ئۆرکسترای کوردستان ، DJ Roshbin ، DJ Sinbad ، Admiral MJ – hip hop artist ، Gropi Dark Phantom ، The Darkness of the Night ، Karwan Bass u gropi Jazzakayi ، Kardokh –gropi felokluri kurdi eran (Sina Najafi) ، )